لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت

وێنەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شووبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر. وێنە؛ ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

 

لەساڵیادی شەهیدانی 'یەکی شووبات' مەراسیمێکی گەورە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و سبەی 22 ساڵ بەسەر ئەو کردەوە تیرۆریستییە تێدەپەڕێت.


چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 1ـی شووباتی 2004، دوو کردەوەی خۆکوژی لە بارەگای لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر ڕوویدا، بەوهۆیەوە 103 کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، سبەی 22 ساڵ بەسەر ئەو کردەوە تیرۆریستییە تێدەپەڕێت.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی 1-2-2026، لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شووبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پارێزگاری هەولێر، کۆنسوڵ، نوێنەری وڵاتان و کەسوکاری شەهیدانی یەکی شووبات، مەراسیمێکی گەورە بەڕێوەدەچیت.


سەرچاوەکەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان وتی: "لە مەراسیمەکەدا تاجە گوڵینەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دادەنرێت."


لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ مەراسیمەکە تەواو بووە، سبەی یەکشەممە مەراسیمێکی شایستە بۆ یادی شەهیدانی یەکی شووبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەچێت و بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبیش تێدا بەشدار دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ