ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت

لۆگۆ و دیمەنی باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر کۆمەڵێک بەرپرس و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاند، ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێک بۆ "پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ" و تێوەگلانیان لە تۆڕی دارایی و خۆدزینەوە لە سزاکان دانراوە و چەندین کەسایەتی و بەرپرسی سوپای پاسدارانیش لە لیستی سزادراوەکانن. 


وێنە گەورەکە: 
تا دێت سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیاتر دەبێت، لەلایەک گەیشتنی کەشتی 'ئەبراهام لینکۆڵن' بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەی جەنگ لەو وڵاتە و لەلایەکی دیکەش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بڕیاریدا کۆمەڵێک بەرپرس و دامەزراوەی ئێران بە ئامانج بگرێت و سزای داراییان بەسەر بسەپێنێت، یەکێک لە دیارترین ئەو کەسانەش ئەسکەندەر مۆئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێرانە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: "ئەم سزا ئابووریانە بەپێی فەرمانی جێبەجێکردنی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مافی مرۆڤ دەرکراون، بە گوێرەی ئەو فەرمانە، سەرجەم سەروەت و سامانی سزادراوەکان، لە ئەمریکا بلۆک دەکرێت و هەر مامەڵەیەکی دارایی هاووڵاتیان یان کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵیاندا قەدەغەیە."


لەلایەکی دیکەوە: سکۆت باسنێت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند: واشنتن بەردەوام دەبێت لە فشارەکان بۆ ڕێگریکردن لە خەرجکردن داهاتی نەوت بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکان و دروستکردنی مووشەک هاوکات پاڵپشتیکردنی گرووپە وەکالەتدارەکانی ئێران. ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاندبوو: ئێران تەنیا ئەو کاتە ئامادەی دانوستانە، بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی گەلی ئێران مسۆگەر بکرێت. 


زانیاریی زیاتر:
یەکێک لەوانەی ناوی لە لیستی سزادراوەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایە، ئەسکەندەر مۆئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێرانە، کە بەهۆی سەرپەرشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە دواین ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران، ڕۆڵی سەرەکی هەبووە. 


دیارترین ئەو کەس و لایەنانەی دیکە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزادراون:


٠ بابەک زەنجانی، سەرمایەداری ئێران، بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژەکانی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەی بەهەمان شێوە ناوی لە لیستی سزادراوەکانە.


٠ بۆ یەکەمجار کەرتی دراوی دیجیتاڵی "Crypto" سزا دراوە، دوو نووسینگەی ئاڵوگۆڕیی دراوە دیجیتاڵییەکان بەهۆی مامەڵە داراییەکانیان لەگەڵ سوپای پاسداران خراونەتە لیستی سزاکانەوە.


٠ چەندین فەرماندەی سوپای پاسداران، لە پارێزگاکانی تاران، هەمەدان، گیلان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانیش لە دیارترین ئەو کەسانەن کە سزا دراون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ