کەشتی ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران هۆشداریی تووند بە ئەمریکا دەدات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


کەشتییە مەترسیدارەکەی ئەمریکا ئەبراهام لینکۆڵن، گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەمریکا یەک هەڵەی بچووک بکات سەربازەکانی لە ناوچەکەدا بە تابووت دەنێرینەوە بۆ بنەماڵەکانیان. 


چیرۆکی سەرەکی:
گەیشتنی کەشتی 'ئەبراهام لینکۆڵن' بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایکردووە، ئێران هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ جەنگ تەواو بکات، بەشێک لە سەرکردەکان و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە جەنگی ئەمجارە زۆر ترسناک و یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ تەواوی ناوچەکە. 

 

لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئێران دەڵێت: "ئەمریکا یەک هەڵەی بچووک بکات بەرامبەر ئێران، سەربازەکانی لە ناوچەکە لە تابووت دەنێرینەوە بۆ بنەماڵەکانیان."


لەلایەکی دیکە:
میدیای ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، کەشتییە جەنگییە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا، لە نزیک ئێران وەستاوە. کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکیش دەڵێت: "کەشتییەکە گەیشتووەتە زەریای هیندی، سنووری چالاکییەکانی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا."


کاردانەوەکان:
بەگوێرەی لێدوانی هەندێک لە سەرکردەکانی ئێران و لەوانە، سالار ویلایەت مەدار، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، قسەی بۆ  یەکێک لە میدیاکانی وڵاتەکەی کردووە و دەڵێت: "رەنگە جەنگ لە هەر ساتێکدا دەست پێبکات." هەندێکیشان دەڵێن: "بۆچی ئێمە چاوەڕێ بکەین هەتا ئەمریکا هێرشمان بکاتە سەر، دەبێت دەستپێشخەری بکەین و هێرش بکەینە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداو."


زانیاریی زیاتر:
لە تاران، لەناوەڕاستی شار و لە مەیدانی ئینقلاب، حکومەتی ئێران، پۆستەرێکی گەورەی هەڵواسیووە، کە ئاڵای ئەمریکا، کەشتیەکە و ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی هەڵگرتووە و  تێکشکێندراون، بە زمانی فاریسیش نووسراوە، "هەر کەسێک فەوزا و شەڕ دەستپێبکات ئەنجامێکی خراپ وەردەگرێتەوە."


ئەمەش بزانە:
چاودێران و شرۆڤەکارانی سیاسی پێییان وایە،  شەڕی ئەمجارەی نێوان ئێران و ئەمریکا، زۆر فراوان دەبێت، تەنیا ئێران و ئیسرائیل ناگرێتەوە، بەڵکو بنکە سەربازیی و ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ