ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە

وێنەی کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، وێنەکە لەلایەن زیرەکی دەستکردی ئاڤا میدیاوە دروستکراوە

ئاڤا نیوز

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ڕۆژی چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمیی دەگاتە مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی وڵاتەکە.

بڵاوکراوەی فەرمی: تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا ڕایگەیاند: ئەحمەد شەرع ڕۆژی چوارشەممە سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی، ڤلادیمێر پووتین، کۆدەبێتەوە تاوەکو پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکەن.

زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانە یەکەمین دیداری لووتکەیە لەنێوان مۆسکۆ و دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق؛ ڕووسیا دەیەوێت لەرێگەی ئەم کۆبوونەوەیەوە پرسی سەربازیی و سیاسیی خۆی لە سووریای نوێدا لەگەڵ شەرع تاوتوێ بکات.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ