سەعدی پیرە: دەمانەوێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشی ڕاستەقینە بین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
سەعدی ئەحمەد پیرە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەلومەرج و بارودۆخی ناوچەکە وادەخوازێت کابینەیەکی بنکەفراوانی بەهێز پێکبهێندرێت و دەمانەوێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشی ڕاستەقینە بین نەوەک تەنیا بەشداری کابینەکە بکەین.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی، بە ئاڤا میدیای گوت: بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای پەنجا بە پەنجامان نەکردووە، بەڵکو دەمانەوێت هاوبەشی ڕاستەقینە بین، نەک تەنیا بەشداری لە کابینەکە بکەین، بەڵام پارتی دەیەوێت ئێمە بەشدار بین.
سەعدی پیرە ئەمانەشی گوت:
٠ لە پێکهێنانی کابینەی نوێ دەمانەوێت لە مەلەفەکانی دارایی، وەبەرهێنان، وزە، پەیوەندییەکانی دەرەوە، دادوەری و ئەمنی بوونی هەبێت.
٠ هەلومەرج و بارودۆخی ناوچەکە وادەخوازێت کابینەیەکی بنکەفراوانی بەهێز پێکبهێنین و هەموو لایەنەکان بەشداربن، ئەو لایەنانەشی بڕیاریان داوە بەشدارنابن، پێویستە دووبارە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بکرێت.
٠ لەگەڵ دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن نین، چونکە کورسیەک کەم و زیاد کاریگەری لەسەر پێگەی یەکێتی و پارتی دروست ناکات.
٠ کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆککوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی پێشنیاز دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لای بافڵ تاڵەبانییە.
٠ دەبێت پارتی و یەکێتی ڕێکبکەون و داواکاری یەکتر قبوڵ بکەن، چونکە بەبێ پارتی و یەکێتی کابینەی حکومەت لە هەرێمێکی یەکگرتوو پێکناهێنرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کوردستان زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرن





