پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت

شەیری بکە لە:
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت

پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە خولی پێنجەم، وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە سبەی سێشەممەوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی ئەم مانگە دواخرا.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگیی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی کانوونی دووەم دواخراوە، تاوەکو لایەنەکان کاتێکی زیاتریان بۆ لێکتێگەیشتن لەبەردەستدا بێت.

لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە هەردوو لایەنە کوردییەکە کرد بگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بە جۆرێک کە پابەندبن بەو وادە یاساییانەی لە دەستووردا دیاری کراون.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە کاتە دەستوورییەکان و پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی سەرجەم شایستە نیشتمانییەکان کرایەوە، بە ئامانجی تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ