چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیێنێت، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکەن تاوەکو پرسی کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆمار و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان بە فەرمی یەکلا بکەنەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆبوونەوەکە لە بارەگای حزبی "نەهجی وەتەنی" بەڕێوە دەچێت و تێیدا سەرجەم ئەو پێشنیاز و بژاردانە تاوتوێ دەکرێن کە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەبەردەستدان.

زانیاریی زیاتر: لایەنە شیعەکان دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم دانیشتنەوە بڕیاری کۆتایی بدەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەوڵەکان بۆ یەکخستنی ماڵی کورد و ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش چڕ کراونەتەوە.

پێشتر چەندین پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا هەبووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ هاوسەنگییە دەستوورییەکان و پێداویستییەکانی ئەم قۆناغە هەستیارە و گۆڕانکارییەکاندا بە باشی بگونجێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە تەنها یەک بڕگە لەخۆدەگرێت، ئەویش بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لەرێگەی دەنگدانی نهێنیی و ڕاستەوخۆی ئەندامانی ئەنجوومەنەوە.   

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ