چیرۆکی خێزانێکی ڕۆژئاوا؛ چەکدارانی داعشمان بینیووە و هەڕەشە لە خێزانە کوردەکان دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


گرووپە چەکدارانی سووریا  دوای هێرشکردنە سەر ڕەققە دەیان خێزانی کوردیان تووشی نەهامەتی و ترس و تۆقاندن کردووەتەوە، خێزانێکی کورد قسەیان بۆ ئاڤا کرد و دەڵێن: چەکدارانی داعشمان بینیووە و دەستدرێژیی دەکەنە سەر خێزانە کوردەکان.


چیرۆکی سەرەکی: هێرشکردنە سەر شار و گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریا بەردەوامە، بە هەزاران خێزان دەربەردبوون و سەدان خێزانیش لەلایەن چەکدارەکانی دیمەشقەوە تووشی نەهامەتی و ئازار و ئەشکەنجە بوونەتەوە. 'خانم محەمەد'، خەڵکی عەفرینە لە ترسی گرووپە چەکدارەکان چووەتە ڕەققە. 


لێدوانی فەرمی:
خانم محەمەد، ئافرەتێکی ئاوارەی رەققەیە، بە ئاڤای وت: "گرووپە چەکدارەکان، پێیان وتووین پیاوەکەتمان بردووە بۆ کۆبانێ، ئیتر نازانم راست دەکەن یان نا."


لەلایەکی دیکەوە:
بەدیعە زەکی، تەمەن 63 ساڵ، خەڵکی عەفرینە و ساڵانێک لە شارۆچکەی شەهبا لە حەلەب ژیاوە، بەڵام بەهۆی هێرشی چەکدارەکانی سووریا ئاوارە بووە و لە کچە تاقانەکەی دابڕاوە، هاوکات خۆی و کوڕێکی ئاوارەی قامیشلۆ بوون، کچێکیشی لە کۆبانی بەجێماوە،


بە گوتەی بەدیعە زەکی، کچەکەی ناوی 'ئەڵماس' ە، تەمەنی 25 ساڵە ، کاتێک لە شەهباوە ئاوارەی قامیشلۆ بوون، ئەڵماسی کچی بەجێماوە و تەنها زانیاریی ئەوەی هەیە کە گەیشتووەتە کۆبانێ.


دایکە بەدیعە، قسەی بۆ ئاڤا کرد و باسی سەرەتای هێرشکردنە سەر شەهبا دەکات و دەڵێت: "ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردە سەر شەهبا سوپای سووریا نەبوون، بەچاوی خۆم چەکدارانی داعشم بینی، جگە لەوان هۆزە عەرەبییەکانیش بە ژن و پیاوەوە چەکیان دژ بە ئێمە هەڵگرت، ئەوەی کەوتە دەستیان کوشتیان و تەعدایان لێمان کرد."


زانیاریی زیاتر:
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لەزاری خێزانە ئاوارەکان وەگیراون، چەکدارانی سووریا، ژن و منداڵ و پیاوەکانیان لەیەکتر جیاکردوونەتەوە و پیاوەکانیان بردوون بۆ شوێنێکی نادیار، ژن و منداڵەکانیش هاتوون بۆ قامیشلۆ بەهۆی ئاوارەبوون و بێ شوێنییەوە لە چەند قوتابخانەیەک دەمێننەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: