مەزڵووم عەبدی سوپاسی مەسرور بارزانی دەکات بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ ڕۆژئاوا

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی سوپاسی مەسرور بارزانی دەکات بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ ڕۆژئاوا

وێنەی کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەرێمی کوردستان ؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاس و پێزانینی قووڵی بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەربڕی، ئەوەش لەبەرامبەر ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەدا بۆ ڕۆژئاوا دابینی کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەزڵووم عەبدی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە "ئێکس" ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی قووڵی خۆی بۆ هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەلی ڕۆژئاوا دەربڕیوە.

٠ لە ڕاگەیێنراوەكەدا هاتووە "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لەسەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنمان کردەوە."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی ئاراستەی مەسرور بارزانی كردووە بۆ ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشکەشی ڕۆژئاوای كوردستانی دەكات "ئەمەش وەک ڕەنگدانەوەیەک بۆ گیانی هاوبەشی و بەرپرسیارێتیی هەردوولا لەم بارودۆخە سەختەدا."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ