مالیکی و سامەرایی دەیانەوێت "سێیەکی پەکخەر" بشکێنن

شەیری بکە لە:
مالیکی و سامەرایی دەیانەوێت "سێیەکی پەکخەر" بشکێنن

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

ئاڤا نیوز

نووری مالیکی و موسەنا سامەرایی بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان و ڕێگریکردن لە پەکخستنی دانیشتنی سبەی پەرلەمان کۆبوونەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە مەترسیی بایکۆتی لایەنە نەیارەکان لە ئارادایە.

لێدوانی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیکی ڕایگەیاند: "لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لە یەکخستنی هەڵوێست و بەردەوامبوون لەسەر ڕێڕەوە دەستوورییەکان کرایەوە، کە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەستپێدەکات بۆ ئەوەی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت بەبێ دواکەوتن بەڕێوەبچێت."

زانیاریی زیاتر: ململانێیەکی قورس لەناو ماڵی سوننەدا هەیە؛ حیزبی تەقەددوم بە سەرۆکایەتیی حەلبووسی جموجۆڵەکانی سامەرایی ڕەتدەکاتەوە، کە ئەمەش نیسابی یاسایی دانیشتنی سبەی دەخاتە مەترسییەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ تێپەڕاندنی سەرۆککۆمار لە خولی یەکەمدا، پێویستیی بە ئامادەبوونی 220 پەرلەمانتار لە کۆی 329 ئەندام هەیە، بەڵام ئەگەر نەیارەکانی مالیکی بتوانن 110 دەنگ بۆ بایکۆتکردنی دانیشتنەکە کۆبکەنەوە، پڕۆسەکە بە تەواویی پەکدەخەن.

٠ مالیکی دەیەوێت لەرێگەی هاوپەیمانیی "عەزم"ـەوە زۆرترین پەرلەمانتار کۆبکاتەوە تاوەکو ڕێگریی لەم سیناریۆیە بکات، چونکە بەبێ ڕێککەوتنی لایەنە کوردییەکان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش، "چەکی بایکۆت" دەبێتە بەهێزترین ئامرازی لایەنە ناڕازییەکان بۆ تێکدانی هاوسەنگییەکانی مالیکی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ