ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئێران فرۆشی نەوتی زیادکردووە بەڵام پارەیەکی کەمی دەستدەکەوێت

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئێران فرۆشی نەوتی زیادکردووە بەڵام پارەیەکی کەمی دەستدەکەوێت

یەکێک لە پاڵاوگە نەوتییەکانی ئێران. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ' بازرگانانی جیهان بەهۆی سزاکانی سەر ئێران قازانجیان کردووە و بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕ نەوتی ئەو وڵاتەیان دەستدەکەوێت و بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئێران لە ساڵی 2025 نەوتی زیاتری هەناردەکردووە و زیاتریش بە چین فرۆشتووە.


چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئێران چەند ڕێگایەکی کەمی لەبەردەمە بۆ ساغکردنەوەی نەوتەکەی، یەکێک لەو ڕێگایەنەش کەشتییە سێبەرەکانن، کە تۆڕێکی جیهانین بۆ ساغکردنەوەی نەوت. کەمبوونەوەی داهاتی نەوت، قەیرانی ئابووریی لە ئێران زیاتر کردووە و بەهۆیەوە لەسەرانسەری ئەو وڵاتە خۆپیشاندان دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.


زانیاریی زیاتر:
بەگوێرەی ئەو داتایانەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە دەستی کەوتووە، ئێران 3٪ـی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانەی جیهان دەردەهێنێت و ساڵی ڕابردوو فرۆشی نەوتەکەی گەیشتووەتە 30ملیار دۆلار. بەشێوەیەکی سەرەکی ئێران نەوتەکەی بە پاڵاوگە بچووکەکانی چین دەفرۆشێت و نەوتەکەی ئێرانیان بە نرخێکی کەمتر لە بازاری نەوتی جیهان دەستکەوێت.


لەلایەکی دیکەوە: کەمبوونەوەی داهاتی نەوت، زیانی بە ڕێژەی دراوی بیانیی لە ئێران گەیاندووە، کە وڵاتەکە بۆ دابینکردنی تێچووی هاوردەکردن و پاڵپشتیکردنی بەهای دراوەکەی پشتی پێدەبەستێت بەمەش ئەوەندەی دیکە قەیرانی ئابووری ئەو وڵاتەی قووڵکردووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڕەشەی لێدانی گورزی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هێشتا ماوە و بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ جەختیان کردووەتەوە هەموو بژاردەکان لە سەر مێزی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە. ئەم مانگە، ئەمریکا، لە وەڵامی بەکارهێنانی توندوتیژی و کوشتنی خۆپیشاندەران، سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە کەرتی فرۆشتنی نەوتی لە بازاڕە جیهانییەکان سەپاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ