وەبەرهێنەرانی کوردستان زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرن

شەیری بکە لە:
وەبەرهێنەرانی کوردستان زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرن

ناردنی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

لە قۆناغی یەکەمی کەمپەینی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا، زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوە. بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستاندا دابەش بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەستەی وەبەرهێنان کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی لە ڕێگەی وەبەرهێنەرانی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە 26-1-2026، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بڕی ئەو پارەیەیان ئاشکرا کرد کە وەبەرهێنەران بۆ کەمپەینەکەیان ناردووە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەک قۆناغی یەکەم زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوە. دەشڵێت، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا، بڕی ئەو پارەیە لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستاندا دابەش بکرێت.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەپێی دوایین ئاماری گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە 26-1-2026 بەمشێوەیەیە:

133 بارهەڵگر هاوکاریی جۆراوجۆری خۆراکی و ناخۆراکی.

7506 خێزان، کە 46421 کەس سوودمەند بوون.

دابەشکردنی هاوکاری لە 60 قوتابخانەدا؛ کە پێکهاتووە لە سەبەتەی خۆراک، دۆشەک، بەتانی، پێداویستیی تەندروستی، مریشک، ماست و سووتەمەنی.

دابەشکردنی گازوایل کە وەک نەوتی سپی بەکاردەهێنرێت، لە 81 قوتابخانە و 1 مزگەوتدا.

دابەشکردنی 6800 ژەمە خواردنی گەرم لە 7 قوتابخانە و 3 مزگەوتدا.

چارەسەری پزیشکی بۆ 2115 کەس لە 28 قوتابخانەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ