ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: تەنیا لەو مانگەدا 16 کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون

شەیری بکە لە:
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: تەنیا لەو مانگەدا 16 کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون

دیمەنی ئاماژەیی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار

ئاڤا نیوز

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماری کار و چالاکییەکان و دەستگیرکردنی دەیان تۆمەتباری جۆراوجۆری لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی 2026ـدا لە سەرانسەری پارێزگاکان بڵاوکردەوە، لەو ماوەیەدا 193 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هێزەکان توانیویانە 16 کەس بە تۆمەتی تیرۆر و 12 کەس بەهۆی بانگەشەکردن بۆ حیزبی بەعس و 10 تۆمەتباری دیکەش بەهۆی پەیوەندییان بە گرووپە تووندڕەوە ئایینییەکانەوە لە دەستگیر بکەن.

لەلایەکی دیکەوە: لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا، 34 بازرگان و فرۆشیاری ماددەی بێهۆشکەر، لەگەڵ 87 تۆمەتباری سەرانەوەرگرتن و هەڕەشەکردن و 27 کەسی دیکەش بەهۆی فێڵکردنەوە لەلایەن هێزەکانەوە بە فەرمی دەستگیر کراون.

زانیاریی زیاتر: دەزگای ئاسایش دەستی بەسەر زیاتر لە 61 تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گرتووە و 66 شوێنی بازرگانیی داخستووە، هاوکات 7 کەسیش بەهۆی قاچاخچێتی لە سووتەمەنیدا لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیرکراون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ