کابینەی نۆیەم؛ گەشەپێدان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سلێمانی
- ببینە و ببیستە
- 17 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لەماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە سلێمانی جێبەجێکراون، کە بووەتە هۆی کارئاسانی زۆر بۆ دانیشتووانی ئەو شارە.
چیرۆکی سەرەکی: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە "کابینەی ئاوەدانی" ناسراوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی لە سەرتاسەری هەرێم و بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ کردووە. ئەم پڕۆژانە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان هەبووە و ژێرخانی شاری سلێمانی بەهێزتر کردووە.
یەکێک لە گەورەترین و ستراتیجیترین پڕۆژەکانی ئەم کابینەیە لە سلێمانی، دروستکردنی شەقامی 100 مەترییە. ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی 400 ملیار دینار کارەکانی لە قۆناغی کۆتاییدایە و زیاتر لە 85%ـی تەواو کراوە. چاوەڕوان دەکرێت تەواوبوونی ئەم شەقامە قەرەباڵغیی شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە و هاتووچۆ ئاسانتر بکات.
لەلایەکی دیکەوە: پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ پارێزگای سلێمانی سەرکەوتوو بووە. بەم پڕۆژەیە، 372 هەزار هاوبەشی کارەبا و یەک ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی لە سنووری پارێزگاکە سوودمەند بوون و کارەبای بەردەوامیان پێگەیشتووە.
یەکێکی تر لە پڕۆژە ستراتیجییە گەورەکان بۆ سلێمانی، ڕاکێشانی هێڵی بۆری ئاوی دوکان - سلێمانییە. ئەم پڕۆژەیە بە بڕیاری ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە بە تێچووی نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار کێشەی بێئاوی لە سلێمانی بۆ زیاتر لە 30 ساڵی داهاتوو چارەسەر بکات. چاوەڕوان دەکرێت کارەکانی ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی 18 مانگدا کۆتایی پێبێت و ئاو بەسەر ئەو گەڕەکانەشدا دابەش بکرێت کە تۆڕی ئاویان پێنەگەییشتووە.
جگە لە پڕۆژەی ڕووناکی و ئاو، کابینەی نۆیەم گرنگییەکی زۆری بە پڕۆژەکانی ڕێگاوبان داوە. لە پارێزگای سلێمانی، پڕۆژەکانی وەک ڕێگای دووسایدی (دووکان – چوارقوڕنە)، دروستکردنی سایدی دووەمی ڕێگای (وارماوا – دەربەندیخان)، و ڕێگای خێرای (باشماخ – پێنجوێن) جێبەجێ کراون. هاوکات، ژمارەیەک قوتابخانەی نوێ دروست کراون بۆ باشترکردنی کەرتی پەروەردە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات





