لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
تۆمەتبارێک لە زیندانێکی دیالە ڕادەکات، بەڵام دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لەلایەن پۆلیسەوە دووبارە دەستگیر دەکرێتەوە، منداڵێک لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەک شوێنەکەی بۆ پۆلیس ئاشکرا دەکات و ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکە دروست بووە.
چیرۆکی سەرەکی: تۆمەتبارێک لە دیالە کە بە تۆمەتی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی دەستگیرکرابوو، توانیویەتی لە زیندان ڕابکات، بەڵام دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیرکرایەوە، ناوی هومام مستەفا عوبەیدییە ماوەی سێ مانگە بە تۆمەتی کوشتنی باوک، دایک و برایەکی دەستگیرکراوە.
چی ڕوویدا: شەوی 6ـی ئەم مانگە لە نێوان کاتژمێر نۆ بۆ 10ـی شەو لە کاتی گۆڕینی شەفتی پاسەوانەکان لە بینای فەرماندەیی پۆلیسی دیالە تۆمەتبارێک بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە. پێشتر وا بڵاوکرابووەوە کە تووشی ئایدز بووە، هەر بۆیە بۆ خۆپارێزی لە زیندانێکی تاکەکەسی دانراوە. تۆمەتبارەکە سوودی لەو دەرفەتە بینیوە و لە شوێنی هەواگۆڕکێی زیندانەکەوە ڕایکردووە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەم ڕووداوەوە، حەوت ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەوە ڕاگیراون، چونکە گومان دەکرێت چیرۆکی تووشبوونی بە ڤایرۆسی ئایدز پلان بۆ داڕێژراو بووبێت بۆ ئەوەی بخرێتە زیندانی تاکەکەسی و ڕێگەی هەڵاتنی بۆ ئاسان بێت.
دوای هەڵهاتنی هێزە ئەمنییەکان لە قەزای بەعقوبە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. لەو کاتەدا مێردمنداڵێک بەناوی ئیبراهیم باسم گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و هێزە ئەمنییەکانی ئاگادارکردەوە کە تۆمەتبارەکە بەرەو باخەکانی ناوچەی شفتە ڕۆیشتووە کە دەکەوێتە پشتی گرتووخانەکە. هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەمارۆی ناوچەکەیان دا و لەناو خانوویەکی هەیکەل تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردەوە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەلایەن ئەو مێردمنداڵەوە، خێزانەکەی دووچاری ترس و دڵەڕاوکێ کردووە لەوەی تووشی کێشەی عەشایەری ببنەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
44 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات






