ئێران سەرجەم دارایی و هەژمارە بانکییەکانی وریا غەفووریی بلۆک کرد

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

حکومەتی ئێران وەک سزایەک بەرامبەر پشتگیریکردنی لە ناڕەزایەتییەکان، دەستی بەسەر سەرجەم حیسابە بانکییەکانی وریا غەفووری، ڕاهێنەری کورددا گرت و هێڵی مۆبایلەکەشی بڕی.

چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی ئێران چەند بڕیارێکی دژی وریا غەفووری، ڕاهێنەری کورد دەرکردووە کە خەڵکی سنەیە. وریا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران و ڕاهێنەری یانەی ئیستقلالە لە تاران؛ حکومەتی ئێران دەستی بەسەر هەموو پارە و حیسابە بانکییەکانیدا گرتووە و هێڵی مۆبایلەکەشیان داخستووە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوتەی کەسێکی نزیکی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئێستا فشاریان بۆ سەر وریا غەفووری زیاد کردووە. ئەم سزایانە نوێ نین؛ لە ماوەکانی ڕابردوودا 2 کافتریای وریا غەفووری بە ناوەکانی "کافە وریا" لە تاران داخرابوون.

لێدوانی فەرمی: وریا غەفووری لە دوایین کاردانەوەیدا بەرامبەر کوژرانی خۆپێشاندەران لە ئینستاگرام نووسیویەتی: لەم ئازارەدا پەنا بۆ خەو دەبەم و نزا دەکەم ئەوانەی بوونە هۆکار و بکەری ئەم دۆخە، نەمێنن و لەنێو بچن؛ دڵنیام ئەو خوێنانەی بە ناهەق ڕژان، ناویان بۆ هەمیشە بەسەر ئاسمانی ئەم نیشتمانەوە دەدرەوشێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ