هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبووەوە؛ باسی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران نەکرا
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
ئەمشەو لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت (لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق) لە بەغدا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران نەکرا، بەڵام داواکرا لایەنەکان خۆیان لە هەموو لێدوانێک بەدووربگرن کە لە بەرژەوەندی دۆخی عێراقدا نەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە بەشداری محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران، لەتیف ڕەشید سەرۆککۆمار، هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک و سەرکردەی لایەنە کوردی، شیعیی و سونییەکان، ئەمشەو لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا کۆبوونەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا پرسی یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران باس نەکرا و تەنیا داوا لە لایەنەکان کرا خۆیان لە وتار و ڕەفتاری تووند بە دوور بگرن کە خزمەتی عێراق ناکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کرا و داواکرا زمانی گفتوگۆ بکرێتە بنەما بۆ چارەسەری کێشەکان، ناوچەکەش لە گرژی، قەیرانی مرۆیی و ئابووری دووربخرێتەوە، لەم بوارەشدا سوپاسی هەوڵەکانی وڵاتانی عەرەبی کرا و ئەو هەڕەشانەش ڕەت کرایەوە کە لە ئێران دەکرێن، چونکە لەگەڵ بنەما نێودەوڵەتییەکان یەکناگرێتەوە.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داوای کۆنترۆڵکردنی هەموو لێدوان و ڕەفتارێکیشی کرد کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی عێراق یەکناگرێتەوە، لە بواری کاروباری حکومەتیشدا پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێکارەکانی حکومەت و چاکسازییە ئابوورییەکان دەربڕی، بەتایبەتیش ئەو بڕیارانەی کە دەبنە هۆی زیاتر کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و سنووردانان بۆ قاچاخچێتی و خۆدزینەوە لە باج و گومرگ، پشتیوانی خۆیشیان بۆ فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆیی دەربڕی.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پرسی زیندانییەکانی داعش، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکارە دادوەرییەکان بەرامبەر ئەو زیندانییانە دەربڕی کە لە سووریاوە بۆ عێراق هێنراون، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا لەم بوارەدا بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت و زیندانیکراوەکانیان وەربگرنەوە و لە وڵاتی خۆیاندا سزایان بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
30 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات





