لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن

شەیری بکە لە:
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق (CMC)

ئاڤا نیوز

لەسەر سووكایەتیكردن بە ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵ، پەخشی بەرنامەی كەناڵێكی ئاسمانیی عێراقی ماوەی مانگێک ڕادەگیرێت و بێژەری بەرنامەكەش ماوەی 90 ڕۆژ بۆی نییە لە هیچ كەناڵێكی ڕاگەیاندن دەربكەوێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق (CMC)، کۆمەڵێک ڕێکاری سزایی دژی کەناڵێكی ئاسمانیی گرتەبەر، ئەوەش بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکێک کە تێیدا سووکایەتیی بە ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ کرابوو.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، بڕیار دراوە بە ڕاگرتنی بەرنامەی (صوت الشعب) بۆ ماوەی 30 ڕۆژ و قەدەغەکردنی دەرکەوتنی بێژەری بەرنامەکە (مەروە هاشم) بۆ ماوەی 90 ڕۆژ. لە سەرجەم میدیاکاندا. هاوكات كەناڵەكە پابەندكرا بە سڕینەوەی ئەڵقەكە لە سەرجەم پلاتفۆرمەكان و بڵاوكردنەوەی پەیامی داوای لێبوردنی فەرمی بەرامبەر وەزارەتی ناوخۆ و ئەو ئەفسەرە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزادانی كەناڵی ئاسمانیی (عێراق ئەلحەدەس) و سڕكردنی بەرنامەیەك و بێژەری بەرنامەكەی، دوای ئەوە دێت لە بەرنامەی (صوت الشعب)ـی كەناڵەكە كە لە شەوی 27ـی مانگی ڕابردوو پەخش كرا، تێیدا سووكایەتی بە فەرماندەی بەشی فریاكەوتنی ڕەسافە لە شاری بەغدا كرا كە ئەویش عەمید 'ئەحمەد جەواد'ـە و هەواڵ و زانیاریی نادروستی خرایەپاڵ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ