لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ماوەی ساڵێکە هاووڵاتییەک لە سلێمانی کە پیشەی یاریدەدەری پزیشکە بڕی 150 ملیۆن دیناری لێ دزراوە، کەچی هەتا ئیستا دزەکە دەستگیر نەکراوە.
چی ڕوویدا: کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی 27-02-2025، هاووڵاتی کەریم حەمەئەمین کە پیشەی یاریدەدەری پزیشکە لەماڵ هاتووەتە دەرەوە و ڕۆیشتووە بۆ سەر کار، ئێوارە کاتێک گەڕاوەتەوە، دەبینێت دەرگای ماڵەکەی بە کۆسەرە بڕاوەتەوە، کاتێک سەیری ئەو کانتۆرە دەکات کە پارەکەی تێدابووە، دەبینێت پارەکەی نەماوەو دزراوە. دزەکە، هیچی تری نەبردووە لە ماڵەکەدا، دەستکاری هیچیشی نەکردووە، تەنیا پارەکەی بردووە و ڕۆیشتووە.
لێدوانی فەرمی: کەریم حەمەئەمین بە ئاڤای وت: دوای ڕووداوەکە دزەکە چووەتە دەرەوە، سواری تەکسیەک بووەو چووە بۆ فلکەی قەرەداغ، شۆفێری ئەو تەکسیە بانگ کراوە بۆ پۆلیس و پرسیاریان لێ کردووە، وتوویەتی، دزەکە، دەسکێشێکی لەدەستدا بوو، وتم ئەمە چیە ئەم دەسکێشانە، وتوویەتی، کاری لەحیمکاریم کردووە بۆ ماڵەوە، وتوومە با دەستم بریندار نەبێت. بەشێوازی قسەکردنیدا دیار بووە هەر خەڵکی ئەم ناوچەیە بووە.
دواتر لە فلکەی قەرەداغ دزەکە لەو تەکسیە دادەبەزێت و سواری تەکسیەکی تر دەبێ و بەرەو ناو شار دەروات. شۆفێری ئەو تەکسیەش بەهەمانشێوە بانگکراوە بۆ پۆلیس، وتوویەتی، دزەکە لەناو تەکسیەکەی من بەتەلەفۆن لەگەڵ ژنێک هەر قسەی کردووە.
کەریم حەمەئەمین وتیشی، ئەو پارەیەم کۆکردبوویەوە تا دەرمانی پێبکڕم، کەچی دزرا. ڕاستەوخۆ دوای دزییەکە، پۆلیس و ئاسایش و بەشی نەهێشتنی تاوانم ئاگادار کردووەتەوە، ئەوە ماوەی ساڵێکە بەدوایدا دەگەڕێن کەچی هەتا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوەو نەگیراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا بۆ بەدواداچوونی زیاتر هەوڵی زۆری دا قسە لەگەڵ پۆلیس بکات، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی ئاڤا نەدرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی نرخی کارەبا
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 خولەک لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
55 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
55 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی نرخی کارەبا






