وەزارەتی کارەبا: لەم مانگە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی کارەبا هاوبەشان پارەی زۆریان بۆ هاتووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیکی کارەبا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبا هاوبەشانی ئاگادار دەکاتەوە. نرخی کارەبا هەمان نرخی جارانە و بەرز نەکراوەتەوە. لەبارەی کرێی کارەباوە دەڵێت، لەمانگی یەک بەهۆی سەرما و زۆر بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هابەشانەوە پارەی زیاتریان بۆ هاتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە هاوبەشانی کارەبا گلەیی دەکەن و دەڵێن دەستکاری سیستەمی نرخی پڕۆژەی ڕووناکی کراوە، لە سۆشیاڵ میدیا پسوولەی زۆر بڵاودەکەنەوە، جیاوازی هەیە لە نرخ، بۆ نموونە دوو پسوولە بڵاودەکەنەوە یەکێکیان هی مانگی یەکە و یەکێکیان هی مانگێکی پێشتر، هەمان بڕی کارەبایان بەکارهێناوە بەڵام نرخەکەی جیاوازە یان دوو بەرامبەرە.
ڕوونکردنەوەی فەرمی: وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە نرخی کارەبا هەمان نرخە کە بە ڕێگەی یاسایی پەسەندکراوە و لە ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، نرخەکانیش دیاریکراوە بۆ یەک مانگ هەژمار دەکرێت".
٠ پێدانی كرێی کارەبا بە ڕێگەی ئۆنلاین، هەنگاوێکی شارستانی و پێشکەوتوو و شەفافە، ئاسانکاریشە بۆ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بتوانن بە بێ سەردانیکردنی فەرمانگەکانی کارەبا کرێی کارەباکەیان بدەن".
٠ لە مانگی یەک بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما زۆرێک لە هاوبەشان بڕی کارەبای زیادیان بەکارهێناوە، بۆیە کرێی کارەبای زیاتر بۆیان هاتووەتەوە، ئەگەر هەر گرفتێکیش بۆ هەر هاوبەشێک دروست بووبێت، ئەوا لە فەرمانگەکانی فرۆشتنی کارەبا، تیمی تایبەت چارەسەری گرفتەکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
5 خولەک لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات





