گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش

یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمان
ئاڤا نیوز
بەهۆی نامەیەکی هەڕەشەئامێز کە سەرنشینێک لە ڕێگەی ئەکاونتێکی فەیکەوە بۆ سەرنشینێکی دیکەی ناردبوو، فڕۆکەیەکی مەدەنی لە گەشتێکی بەرەو لەندەن ناچار کرا بگەڕێتەوە بۆ تەلئەبیب.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی مەدەنی ژمارەیەک سەرنشینی ئیسرائیلی و بەریتانی تێدا بووە، لە تەلئەبیبەوە بەرەو لەندەن بەڕێ کەوتووە. کاتێک فڕۆکەکە لە ئاسمان بووە و کەمێک لە ئیسرائیل دوور کەوتووەتەوە، لەناکاو یەکێک لە سەرنشینەکان لە ئەکاونتێکەوە بەناوی "تیرۆریست"، نامەیەکی بۆ هاتووە کە تێیدا نووسراوە: "کۆتاییتان نزیکە."
٠ سەرنشینەکە تووشی شۆک بووە و یەکسەر ستافی فڕۆکەکەی ئاگادار کردووەتەوە. ئەوانیش پەیوەندییان بە فڕۆکەخانەوە کردووە و سوپای ئیسرائیل کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی بەپەلە هەڵساون و چوونەتە لای فڕۆکەکە و بە پاسەوانیی ئەوان گەڕێنراوەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی تەلئەبیب.
٠ لەوێش هێزە ئەمنییەکان چاوەڕێیان کردوون و دوای پشکنینی وردی سەرنشینەکان و فڕۆکەکە، هیچ شتێکی مەترسیدار نەدۆزراوەتەوە. دواتر دەرکەوتووە کە یەکێک لە سەرنشینەکان تەنیا بۆ "سوعبەت" ئەکاونتێکی فەیکی دروست کردووە و نامەی بۆ سەرنشینەکانی دیکە ناردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی: دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر هەڕەشەیەکی ناوەکی، سوپای ئیسرائیل کەوتە حاڵەتی ئینزارەوە و فڕۆکە جەنگییەکان ڕەوانە کران تاوەکو فڕۆکە مەدەنییەکە بە سەلامەتی بگەڕێننەوە بۆ فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی نرخی کارەبا
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 خولەک لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
55 خولەک لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
59 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی نرخی کارەبا
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە






