خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دادە فاتمە، ژنێکی تەمەن 60 ساڵی دانیشتووی ناحیەی ژاراوەیە، لە ڕێگەی کارە دەستییەکانییەوە بژێوی خێزانەکەی دابین دەکات و بووەتە نموونەیەک بۆ کۆڵنەدانی ژنان.
بەدواداچوونی ئاڤا: ماڵەکەی دادە فاتمە لە ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر، وەک کارگەیەکی بچووکی لێ هاتووە؛ ئەو بە خوریی سرووشتی، ملپێچ، دەستکێش، گوێرەوی و لفکە دەچنێت. جیا لەوەش، میوەکان بە شێوەیەکی تەندروست وشک دەکاتەوە و دەیانفرۆشێت، کە بە گوتەی کڕیارەکانی، زۆر لە میوە هاوردەکان پاکتر و خۆشترن.
٠ حەوشەی ماڵەکەی هەمیشە بۆنی مێخەک، میوەی وشکراوە و داودەرمانی کوردەواری لێ دێت. فاتمە ئەم پیشەیەی لە منداڵییەوە و بە دزی دایکییەوە فێر بووە و ئێستا کارەکانی لەو پێشانگایانەدا ساغ دەکاتەوە کە بۆ کارە دەستییەکان دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: دادە فاتمە لەبارەی کارەکەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: عاشقی ڕستن و چنینم؛ ئامانجم ئەوەیە دەست بۆ کەس پان نەکەمەوە و نانێکی حەڵاڵ بدەم بە منداڵەکانم. تەمەن ڕێگر نییە لەبەردەم کارکردن و داهێناندا.
زانیاریی زیاتر: پەیامنێری ئاڤا کە سەردانی ماڵی دادە فاتمەی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ژنە توانیویەتی کارە دەستییەکان بکاتە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- ڕاپۆرت
- 50 خولەک لەمەوپێش
نهێنییەکی ترەمپ لەبارەی هێرش بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
20 چرکە لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
4 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
15 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن




