
هەردوو ئاڵای ئێران و ئەمریکا لەگەڵ وێنەی دۆناڵد ترەمپ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی ئێران پەردە لەسەر نامەیەکی نهێنی ترەمپ لادەبات کە تێیدا داوای هێرشێکی شکڵی دەکات بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆی، بەڵام ئێران ڕەتی کردووەتەوە و هەڕەشەی کوشتنی چوار هەزار سەربازی ئەمریکی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: مەحموود نەبەویان، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، دەڵێت: دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی وڵاتێکی سێیەمەوە پەیامی بۆ تاران ناردووە کە تێیدا وتوویەتی "شەرمە پەشیمان ببمەوە، ڕێگەم بدەن هێرش بکەمە سەر یەک دوو شوێن و تەواو"، بەڵام ئێران لە وەڵامدا هۆشداری داوە کە هەر هێرشێک بکرێت، سێ بۆ چوار هەزار سەربازی ئەمریکی دەکوژن.
لێدوانە فەرمییەکان: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وڵاتانی ناوچەکەی وتووە، هەر کۆمپانیایەک و هەر بنکەیەکی سەربازی ناوی ئەمریکای پێوە بێت، ئێمە لێی دەدەین، ئەگەر ئەمریکا هێرشمان بکاتە سەر، ناوبراو دوای دانوستانەکان گەڕایەوە بۆ تاران و ئەمرۆ قسەی کردووەو دەڵێت: ئێران بەهیچ شێوەیەک تەنازول ناکات لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم، واتە هیچ یۆرانیۆمێک نەپیتێنین.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێرانیش دەڵێت: دانوستانەکانی عوممان هەنگاوێکە بەرەو پێشەوە، تاکە چارەسەریش بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران تەنیا دانوستانە.
سەبارەت بە ئامادەبوونی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا لەناو دانوستانەکان، عەباس عێراقچی وتویەتی، هیچ شتێک لە جەوهەری دانوستانەکان ناگۆڕێت ئەوە، بە ڕاشکاوی بە ئەمریکییەکانمان وت، نابێ هیچ کارمەندێکی سەربازی لە دانوستانەکاندا ئامادە بێت، شاندی ئەمریکاش وتوویەتی، ئەوە بۆ سەردانی کەشتیەکانمان هاتووە، دواتر پیمان وتوون، لە هێزەکانتان ناترسین.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بنیامین نەتەنیاهۆ داوای کۆبوونەوەیەکی خێرای لە ترەمپ کردووە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی بیبینێت. ئیسرائیل دەیەوێت هەر ڕێککەوتنێکی نوێ چوار خاڵی تێدا بێت:
یەکەم؛ هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامەی ئەتۆمی، ئیسرائیل تەنیا داوای ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم ناکات، بەڵکو داوای تێکدانی هەموو ژێرخانە ئەتۆمییەکان و ناردنە دەرەوەی تەواوی یۆرانیۆمەی پیتێنراوەکە دەکات بۆ دەرەوەی خاکی ئێران.
دووەم؛ کورتکردنەوەی مەودای مووشەکەکان، تەلئەبیب داوا دەکات مەودای مووشەکە بالیستییەکانی ئێران تەنیا 300 کیلۆمەتر بێت؛ ئەمەش بەواتای ئەوە دێت کە ئێران چیتر توانای لێدانی قووڵایی خاکی ئیسرائیلی نامێنێت.
سێیەم؛ مەرجێکی تر ئەوەیە کە دەبێت خاڵێکی ڕوون هەبێت، نەیەڵێت ئێران چەک و پارە بدات بە گرووپە چەکدارەکان، بەتایبەتی حیزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن.
چوارەم؛ گەڕانەوەی پشکنەرانی نێودەوڵەتی بە دەسەڵاتی تەواوەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لە هەر کاتێکدا بێت پشکنینی لەناکاو بۆ هەر شوێنێکی سەربازی یان مەدەنی ئێران بکەن، بەبێ هیچ ڕێگرییەک.
ترس و قەلەقی ئیسرائیل لە چیدایە؟
ڕۆژنامەی یسرائیل هیۆمی ڕاستڕەو پەردەی لەسەر ترسە گەورەکانی ناوەندە سیاسییەکانی ئیسرائیل لاداوە، دەڵێت: سەرەڕای نزیکی نەتانیاهۆ و ترەمپ، بەڵام سێ خاڵ خەوی لە چاوی بەرپرسانی تەلئەبیب زڕاندووە:
یەکەم؛ ئیسرائیل دەترسێت ترەمپ بۆ ئەوەی بڵێت سەرکەوتوو بووم، تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی ڕێککەوتنێکی خێرا بکات و چاوپۆشی لە مووشەکە بالیستییەکان و گرووپە چەکدارەکان بکات. ئیسرائیل بەمە دەڵێت نیوە ڕێککەوتن کە زۆر مەترسیدارە.
دووەم؛ نیگەرانییەکی زۆر هەیە لەوەی دانوستانەکانی ئەم دواییەی عوممان، ببێتە هۆی ئەوەی ئەمریکا سزاکان لەسەر ئێران سووک بکات لەبەرامبەر هەندێک سازشی شکڵی و کاتی ئێراندا. ئەمە دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابووری ئێران و بەردەوامبوونی پاڵپشتییەکانی بۆ حیزبوڵڵا و حووسییەکان.
سێیەم؛ گەورەترین ترسی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل ئەوەیە کە گەیشتن بە ڕێککەوتن ببێتە هۆی کەمبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. ئەمەش ئیسرائیل بە تەنیا لەبەرامبەر شەپۆلی درۆن و مووشەکە پێشکەوتووەکانی ئێران وەک خورەمشار 4 جێدەهێڵێت.
نیگەرانییە ڕاستەقینەکەی ئیسرائیل تەنیا بۆمبی ئەتۆم نییە، بەڵکو دەترسێت ڕێککەوتنێک بکرێت کە شەرعییەتی نێودەوڵەتی بە ئێران بدات وەک هێزێکی ناوچەیی و مووشەکەکانیشی هەر بە ئاراستەی تەلئەبیب بمێننەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە عێراقەوە، هەزاران کەس ناوی خۆیان نووسیوە وەکو خۆبەخش، ئەگەر ئەمریکا هێڕشی کردە سەر ئێران، دەڕۆنە ئەو وڵاتە و بەرگری دەکەن.
چوار هەزار 947 خۆبەخش لە پارێزگای دیالە واژۆیان لەسەر بەڵێننامەیەک کردووە بۆ بەرگریکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایانگەیاندووە، ئامادەن ببنە پشتیوان بۆ هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و ئێران، هەروەها دژی هەر دەستێوەردانێکی ئەمریکان لە کاروباری ناوخۆی ئێراندا.
عەممار تەمیمی، یەکێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی بەدر دەڵێت: ئەم گەنجانە سەر بە هیچ گرووپێکی چەکدار نین، بەڵکو وەک هێزێکی یەدەگ ئامادەن بۆ پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
14 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
14 خولەک لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
18 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
29 خولەک لەمەوپێش
خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
1 کاتژمێر لەمەوپێش





