لە ئەگەری نەکشانەوەی مالیکی مەترسی گەورە لەسەر حکومەت و خەڵکی عێراق دروست دەبێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و نووری مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
لە ئەگەری سووربوونی مالیکی بۆ نەکشانەوە لە پۆستی سەرۆکوەزیران، ئەمریکا هەڕەشەی تووند و کەمەرشکێنی لە عێراق کردووە کە داهاتی نەوتی عێراق ڕادەگرێت، ئەمەش چەندین کاریگەری خراپی دەبێت و دەبێتە هۆی قەیرانی مووچە و دروستبوونی گرانی. ئەگەر مالیکیش ڕازی بوو بە کشانەوە، ناوی سێ کەسایەتی دەهێنرێت بۆ شوێنگرتنەوەی.
مالیکی هەموو شتێکی لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیران و هۆکاری پۆستەکەی ترەمپ ئاشکرا کرد
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی شەوی ڕابردوو لە دیدارێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی شەرقییە لەبارەی کشانەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیران هەموو شتێکی ئاشکرا کرد.
ئایا دەکشێتەوە یان نا؟
ترەمپ چۆن پۆستەکەی کرد لە سۆشیاڵ میدیا و ناوبراوی ڕەت کردەوە؟
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دوای پۆستەکەی ترەمپ لە سۆشیاڵ میدیا چی پێ تووە؟
مالیکی پێش هەموو شتێک وتی: تورکیا و قەتەر و سووریا ترەمپیان هانداوە ڕقی لێم بێت و ئەو پۆستە بکات دژی من و بڵێ نابێ ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.
ئەگەرنا خۆ ترەمپ من هەر ناناسێت، پێم سەیر بوو ئەو شتەی لەسەر من نووسیوە، لەکاتیکدا هیچ پەیوەندییەکم نییە لەگەڵیدا.
بۆیە پێموایە زانیاری هەڵە لەناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراقیش دراوە بە دۆناڵد ترەمپ. بەخوا ڕەنگە تویتەکەی ترەمپ هەر لەناوخۆی عێراق بۆی نووسرابێت و بۆیان ناردبێ ئەویش بڵاوی کردبێتەوە.
بەدووری دەزانم ئەگەر من بووم بە سەرۆکوەزیران ئەمریکا سزای دارایی بەسەر عێراقدا بسەپێنێت.
دووجار باڵیزۆی ئەمریکا هاتووەتە لام پێشتر، وتوویەتی ئێمە تەداخول ناکەین لە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق. لەدوای قسەکانی ترەمپیش هات بۆ لام، پێم وت مەسەلە چییە؟ سەرۆک ترەمپ بۆ ئەم شتەی لەسەر من نووسیووە؟ ڕێکخەری باڵیۆزخانەی ئەمریکایش لەبەغدا وتی پۆستەکەی سەرۆک ترەمپ ڕاستە، پەیوەندی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوە هەیە، بەڵام پێی نەوتم بکشێمەوە لەکاندید بوون و کەسێکی تر کاندید بکەین.
ئەمریکا هۆشداری تووند دەدات و هەڕەشەی ڕاگرتنی داهاتی نەوتی عێراق دەکات
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر ئەمریکا هەر سوور بوو لەسەر هەڵوێستەکەی خۆی لەسەر مالکی، مالکیش هەر سوور بوو لەسەر ئەوەی نەکشێتەوە، چی ڕوودەدات و ئەمریکا چ هەڕەشەیەکی لە عێراق کردووە؟
٠ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، هەفتەی ڕابردوو عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە تورکیا بووە. لەگەڵ کۆمەڵێک بەپرسی ئەمریکی کۆ بووەتەوە. پێیان وتووە ئەگەر مالکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ناردنی پارە و داهاتی نەوتی عێراق کە دەچێتەوە ئەمریکا کەمی دەکەینەوە بۆ تان.
٠ داهاتی عێراق 97%ی پشت بە نەوت دەبەستێت و پارەکەی لە هەژمارێکی بانکی لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆدەکرێتەوە، مانگانە نزیکەی شەش ملیار دۆلارە و دواتر بە کاش بە فڕۆکە دەنێردرێت بۆ بەغدا. ئەمریکا هەڕەشەی کەمکردنەوەی ئەو پارەیە دەکات بۆ عێراق، هەرچەندە پارەی خۆیەتی کەچی ئەمریکا ناهێڵیت عێراق یەک دیناری بەبێ پرس خەرج بکات.
ئەمریکا کارتێکی بکوژی بەدەستە ئابووریی عێراق وێران دەکات
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئەگەر ئەمریکا ئەم پارەیەی کەم کردەوە، کاریگەرییەکی زۆر لەسەر حکومەتی عێراق و ژیانی خەڵک دادەنێت.
٠ پێش هەموو شتێک حکومەت بەزەحمەت پارەی کاشی دەست دەکەوێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی. عێراق نزیکەی چوار ملیۆن فەرمانبەری هەیە و هەموو مانگێک بۆ مووچە پێویستی بە زیاتر لە هەشت تریلیۆن دینارە.
٠ بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زۆر دادەبەزێت. وەک سەرەتا لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی هەڕەشە زارەکییەکانی ئەمریکا بەهای هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 10 هەزار دینار گران بووە، ئەگەر هەشەڕەکە ببێتە بڕیار و پارەکە کەم بکرێتەوە، ئەوکاتە پێشبینی دەکرێت 100 دۆلار بگاتە 160 بۆ 165 هەزار دینار و زیاتریش، لەکاتێکدا ئەگەر ئەمریکا تەنها پارەکە کەم بکاتەوە نەوەک بەیەکجاری بیگرێتەوە، چونکە مەترسییەکی جددی هەیە، ئەگەر بەرپرسانی عێراق دۆناڵد ترەمپ زۆر تووڕە بکەن، ئەویش وەکو وڵاتان سزا بەسەر عێراق بسەپێنێت، ئەوکات باردودۆخی عێراق بەتەواوی تێکدەچێت.
٠ کاتێک دۆلار بەرز دەبێتەوە مووچەش دوادەکەوێت، پاشان گرانی لە بازاڕدا دروست دەبێت، تەنانەت پێداویستییە سەرەتاییەکانی ڕۆژانە و سەوزە و میوەش گران دەبن. کاتێک هەموو شتێک گران دەبێت، خەڵک بەرگەناگرێت و ئارامیان نامێنێت، بۆنموونە مانگێک و دوان بەرگە دەگرن، دواتر دەڕژێنە شەقامەکان و دەست بە خۆپیشاندانی فراوان دەکەن هاوشێوەی ئێران. لەم بارودۆخەدا کە حکومەت هیچ چارەسەرێکی پێنییە، ئەوکات بارودۆخەکە بەیەکجاری تێکدەچێت.
ئەگەری ڕازیبوونی مالیکی بە کشانەوە؛ کێ دەچێتە جێگەی؟
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەگەر هاتوو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی باوەڕیان بە مالکی کرد و لە کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە، ئەوکات بارودۆخی عێراق وا خراپ نابێت، ترەمپ توڕە نابێت و ڕووداوی خراپ ناقەومێت و ڕوونادات.
٠ ئەگەر مالکی ڕازی بوو بکشێتەوە، هەرکەسێک ببێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت ئیران و ئەمریکای پێی ڕازی ببن. ئێستا سێ کەس کاندیدی بەهێزن بۆ شوێنگرتنەوەی مالیکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، حەیدەر عەبادی، سەرکردەی چوارچێوەی هەمانگی و سەرۆکوەزیرانی پیشووتر، حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق.
٠ کاندیدەکان هەریەکە و کۆمەڵێک خاڵی بەهێز و لاوازیان هەیە.
محەممەد شیاع سوودانی: خاڵە بەهێزەکانی ئەمانەن: ئەمریکا و ئەورووپا و وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی عەرەبیش لێی ڕازین و وەکو کەسێکی تەکنۆکرات تەماشای دەکەن.
بەڵام کێشەیەکی هەیە لەناو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی و بووەتە بەربەستێکی گەورە بۆی، ئەویش هەر نووری مالکییە، دەترسێت سوودانی ببێت بە کەسایەتییەکی گەورەتر و حیزبەکەی گەورەتر بکات، ئەمە بۆچوونی پێشووی مالکی بووە، ئێستاش نازانرێت لەسەر هەمان بۆچوونی ماوە یاخود نا، بەتایبەت دوای ئەوەی سوودانی تەنازولی بۆ کرد و لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە.
حەیدەر عەبادی: بە بەهێزی ناوی دێت وەکو کاندیدی ئاشتەوایی. خاڵی بەهێزی عەبادی ئەوەیە، لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا و ئێران سەرکەوتووبوو بەتایبەتی لەکاتی شەڕی دژ بە داعشدا، هەروەها کەسایەتییەکی زۆر جێگەی مشتوومڕ نییە وەکو نووری مالکی.
خاڵی لاوازی عەبادی ئەوەیە فراکسیۆنی نییە لە پەرلەمان تاوەکو پشتیوانی بکات، دەبێت پشت ببەستێت بە ڕێککەوتنی فراکسیۆنە گەورەکان.
حەیدەر عەبادی دوێنێ لەگەڵ جۆشوا هاریس، ڕێکخەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبووەوە، لە میدیاکان باسی ئەوە دەکرا "ئەم ماستە بێ موو نییە و ئەم کۆبوونەوەیە لەم کاتەدا مانای خۆی هەیە".
حەمید شەتری: وەکو کاندیدێکی بەهێز ناوی دەهێنرێت، کەسایەتییەکی ئەمنییە، هاوکارییەکی باشی هەیە لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر. ئەمریکا قبوڵیەتی، بەگشتی ئەمریکا کەسێکیان بەدڵە دامەزراوەیی بێت.
بەربەستی بەردەم شەتری ئەوەیە نە حیزب نە پێگەی جەماوەری نییە ئەگەر ببێت بە سەرۆکوەزیران، سەرۆکوەزیرانێکی لاواز دەبێت لەبەرامبەر فشاری حیزبەکاندا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی سلێمانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەستیکرد بە دادگاییکردنی "لێشاوە گەورەکەی داعش"
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی دووەم
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە





