بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییەک بە ناوی ئاکۆ، کە دانیشتووی شاری هەولێرە، بووە قوربانیی باندێکی فێڵکردن، بەهۆیەوە بڕی 4500 دۆلار (45 وەرەقە)ی لێ دزرا، ئەمەش دوای ئەوەی بە تەماعی قازانج زەوییەکی خۆی لە "بەرحوشتر" فرۆشت بۆ ئەوەی بڕی یەک دەفتەر دۆلاری لیبی بە نرخی 45 وەرەقە بگۆڕێتەوە، بەڵام دەرکەوت پارەکان هەمووی تەزویرن.
چیرۆکی سەرەکی: سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووداوەکە، ئاکۆ بە نەجات هەرکی، پەیامنێری ئاڤای گوت: دوای ڕێککەوتن لەگەڵ فێڵبازەکان، بڕی 45 وەرەقەی بردۆتە شوێنی مەبەست، ئەوانیش جانتایەکیان نیشانداوە و کەمێک زنجیرەکەیان کردۆتەوە تا دڵنیابێت کە دۆلارە و ئەویش پێی وابووە پارەکە دروستە. ئاکۆ دەڵێت: "هەر کە 45 وەرەقەکەم پێدان، پێیان وتم بڕۆ لەو نووسینگەی حەواڵەیەی تەنیشتمان پشکنینی بکە، بەڵام هەر ئەوەندەم زانی لە ماوەی کەمتر لە پێنج چرکەدا لەبەرچاوم ون بوون و ڕایان کرد".
- سەبارەت بە سەرەتای پەیوەندییەکە و چۆنیەتی خەڵەتاندنی، ئاکۆ ڕوونی کردەوە کە سەرەتا لە ڕێگەی وەتسئاپەوە پەیوەندی پێوەکردوون و پێیان وتووە یەک دەفتەر دۆلاری لیبیمان هەیە و بە 45 وەرەقە دەیگۆڕینەوە. ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر یەکتریان بینیوە، بەڵام کاتێک زانیویانە پارەی پێ نییە، تووڕە بوون و بە فێڵەوە پێیان وتووە "بۆ کاتمان دەگریت؟"، ئەم ڕەفتارەش وای لە ئاکۆ کردووە زیاتر متمانەیان پێ بکات و بۆ ڕۆژی دواتر پارەکە ئامادە بکات.
زانیاریی زیاتر: دوای ئاشکرابوونی فێڵەکە و پشکنینی پارەکان کە دەرکەوتووە تەنها کاغەزی ئیستینساخ و تەزویرن، ئاکۆ پەیوەندی بە فێڵبازەکانەوە کردۆتەوە، ئەوانیش بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار نەکات، درۆیان لەگەڵ کردووە و پێیان وتووە "سکاڵا مەکە پارەکەت بۆ دەگەڕێنینەوە". بەڵام ئاکۆ دەڵێت، سکاڵای تۆمار کردووە و ئامانجی ئەوەیە دەستگیر بکرێن تا خەڵکی دیکە وەک ئەو ماڵیان وێران نەبێت.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم کیفاح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕەتی کردەوە شتێک هەبێت بەناوی دۆلاری لیبی و ڕایگەیاند: "هیچ شتێک نییە بەناوی دۆلاری لیبی، ئەوەی بیفرۆشێ و بیشیکڕێ ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پەرلەمانتارەکانی سەرپشک کرد





