دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە

شەیری بکە لە:
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە

ئاڤا نیوز

لە ماوەی تەنیا چەند ڕۆژێکدا لە دەڤەری زرارەتیی هەولێر، دزینی ئامێرە کشتوکاڵییەکان زیانێکی زۆری بە دانیشتووانی ناوچەکە گەیاندووە، بە جۆرێک 13 مەڕەشەی ئاودان دزراون و کۆی گشتیی زیانە مادییەکان بە نزیکەی چوار دەفتەر دۆلار  دەخەمڵێندرێت.

بەدواداچوونی ئاڤا: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، نرخی هەر مەڕەشەیەکی دزراو 3500 دۆلار بووە. ئەم دزە ترس و دڵەڕاوکێی لای جووتیاران دروست کردووە و خەوی لە چاو زڕاندوون، بە ڕادەیەک ناچاری کردوون محاویلەی کارەباکانیان بخەنە ناو قەفەزەوە بۆ ئەوەی نەدزرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاونیشتمانییەکی گوندەکە قسەی بۆ ڕزگار کۆچەر کرد، ئەو وتی ئەمە یەکەمجار نییە دزییان لێ دەکرێت و پێشتریش ڕووبەڕووی حاڵەتی لەو شێوەیە بوونەتەوە، بۆیە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە زووترین کات لێکۆڵینەوەی ورد بکەن و ڕێگری لەم دیاردەیە بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ