کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری لە بارانبارینی بەخوڕ و بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەدات و پێشبینی دەکات لە ڕۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزن.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی زانیاریی دەستەی کەشناسیی عێراق، لە ڕۆژانی داهاتوودا هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکان و هەرێم بارانی ناوبەناو دەبێت. ڕۆژی پێنجشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە بەرزاییە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. بۆ ڕۆژی شەممە، پێشبینی بارانی بەخوڕ لە هەرێم دەکرێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

ڕاگەیێنراو فەرمی: دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کۆتایی هەفتە خستەڕوو و ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممەی داهاتوو بارانی بەخوڕ لە هەرێمی کوردستان دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، لە بەرامبەردا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبنەوە.

هەر بەگوێرەی زانیاریی دەستەی کەشناسیی عێراق بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی چوارشەممە بەمشێوەیە دەبێت:

دهۆک: 9، سلێمانی: 11، هەولێر: 12، کەرکوک: 14، نەینەوا: 15، دیالە و سەڵاحەددین: 17، بەغدا و ئەنبار: 18، واست، بابل، کەربەلا، نەجەف و دیوانیە: 19، میسان و موسەننا: 20، زیقار و بەسرە: 21.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: