ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتییانی ئێران
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی ئێران نیگەرانن لەوەی هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا ببێتە بزوێنەری ڕاپەڕینێکی جەماوەری و کۆتاییهێنان بە سیستەمی سیاسیی وڵاتەکە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: هێرشی دەرەکی لەگەڵ خۆپیشاندانی خەڵک، دەتوانێت سیستەمەکە بڕوخێنێت، ئەوەیش گەورەترین نیگەرانییە لە لای بەرپرسانی باڵا." هەروەها بەرپرسێکی پێشووی باڵی ڕیفۆرمخوازان دەڵێت: "خەڵک بە شێوەیەکی بێوێنە تووڕەن. دیوارەکانی ترس ڕووخاون و چیتر ترس بوونی نەماوە.
زانیاریی زیاتر: ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە زاری شەش بەرپرسی ئێستا و پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، کە دەسەڵاتدارانی تاران لەوە دەترسن هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا ببێتە بزوێنەرێک بۆ ڕاپەڕینی خەڵک و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بەرپرسانی باڵای ئێران بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانیان ڕاگەیاندووە، توڕەیی خەڵک گەیشتووەتە لوتکە و چیدیکە ترس ڕێگر نابێت لە بەردەم خۆپیشاندەران. بەرپرسانی ئێران هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ئەمریکا هێرشێکی سنوورداریش بکات، ئەوا خەڵک دەڕژێنەوە سەر شەقامەکان و گورزێکی کوشندە لە دەسەڵات دەدەن.
ئەمەش بزانە: زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە دۆناڵد ترەمپ بژاردەی "هێرشی دیاریکراو" بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و سەرکردەکان تاوتوێ دەکات، بە ئامانجی ئەوەی هانی خۆپیشاندەران بدات بۆ ڕووخاندنی ڕژێم. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەڵوێستی فەرمی و گشتی تاران بەرامبەر ئەمریکا بە "توند و سەرکێش" دەردەکەوێت، بەڵام لە کۆبوونەوە نێوخۆییەکاندا نیگەرانییەکی قووڵ لەسەر داهاتووی دەسەڵات هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و ڕێزلێگرتنە
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت






