
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کابینەی 10ـەم، داوای 12 پۆستی حکومی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات کە پێشتر لەلایەن پارتی و بزووتنەوەی گۆڕانەوە بەڕێوەدەبران.
چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا زانیویەتی؛ لە گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، یەکێتی لیستێکی داواکاری پێشکەش کردووە کە تێیدا جەخت لەسەر وەرگرتنی وەزارەتە سیادی و داراییەکان کراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جێگەی سەرنجە یەکێتی لەم لیستەدا داوای هیچ کام لە سێ سەرۆکایەتییەکەی (هەرێم، حکومەت، پەرلەمان) نەکردووە، لەکاتێکدا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە خولی ڕابردوودا لای ئەو حزبە بوو. داواکارییەکانی یەکێتی زۆرینەی ئەو پۆستانە دەگرێتەوە کە لە کابینەی نۆیەمدا لە پشکی پارتی و گۆڕان بوون، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی پێگەی جێبەجێکردنی خۆی لە حکومەتی داهاتوودا.
زانیاریی زیاتر: لە گفتوگۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی لیستێکی داواکاری پێشکەش بە پارتی کردووە، تێیدا داوای وەرگرتنی ئەم 12 پۆستەی کردووە:
1- وەزارەتی ناوخۆ
2- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
3- وەزارەتی کارەبا
4- وەزارەتی دارایی
5- وەزارەتی ئەوقاف
6- وەزارەتی داد
7- وەزارەتی تەندروستی
8- ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش
9- دەستەی وەبەرهێنان
10- فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوە
11- فەرمانگەی میدیا و زانیاری
12- فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، یەکێتی داوای ئەم پۆستانەی نەکردووە: (سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان، گوتەبێژی حکومەت).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک لە دەستگیراوانی لالەزار ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
36 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک لە دەستگیراوانی لالەزار ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و ڕێزلێگرتنە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت






