ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

سوپای پاسدارانی ئێران. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز


سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ئێران بەردەوامن، لە نوێترین پێشهاتدا وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا پاکێجکی نوێی سزای بەسەر ئێراندا سەپاند، سزاکانیش ئەو لایەنانەی پەیوەستن بە سوپای پاسدارانی ئێران دەگرێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: سزادانی ئێران لە لایەن وڵاتانەوە بەردەوامە، ئەمجارە بەدەر لە ئەمریکا و ئەوروپا، وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا بڕیاریدا کۆمەڵێک سزا بەسەر ئێران بسەپێنێت، تەواوی سزاکانیش لە چوارچێوەی کاردانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانن دژ بە ئێران لە ئەنجامی پێشێلکاری ئەو وڵاتە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا، لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، لە نێو ئەم سزایانە 20 کەس و سێ قەوارە دەکرێنە ئامانج، کە بەرپرسانی باڵا و قەوارەکانی سەر بە سوپای پاسدارن دەگرێتەوە.


لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئاشکرای کرد: "10 کەسایەتیی و دامەزراوەیەکی ئێرانیان خستووەتەوە ناو لیستی سزاکانیان، بەهۆی سەرپێچی ئێران لە بەرامبەر پێشەلکارییەکان دژ بە خۆپیشاندەران لەو وڵاتە."


زانیاریی زیاتر:
سزادانی ئێران لە کاتێکدایە، یەکێتیی ئەوروپا، سوپای پاسدارانی ئێرانی بە "ڕێکخراوی تیرۆریستی" دەستنیشان کردەوە.


کاردانەوەکان:
سەرەرای نارەزایەتی دەسەڵاتدارانی تاران، بەرامبەر بە سزا نێودەوڵەتییەکان،  پەرلەمانی ئێران وەک وەڵامێکی هاوشێوە بۆ بڕیارەکەی یەکێتیی ئەوروپا، سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک "گرووپی تیرۆریستی" ناساند.


پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: "بڕیارەکەی یەکێتیی ئەوروپا هەڵەیەکی ستراتیژیی گەورەیە  ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوە دەگرینەبەر."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ