نۆ کەس لە گیراوانی لالەزار ئازاد کران؛ سکرتێر و پاسەوانی لاهوور شێخ جەنگی تێدایە

شەیری بکە لە:
نۆ کەس لە گیراوانی لالەزار ئازاد کران؛ سکرتێر و پاسەوانی لاهوور شێخ جەنگی تێدایە

ئۆتۆمبێلێک کە لەنزیک لالەزار بەهۆی هێرشی هێزەکانی یەکێتییەوە سووتاوە

ئاڤا نیوز


سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی ئاماژە بەوەدەدات، ژمارەیەکی دیکە لە گیراوانی لالەزار ئازاد کراون کە شوفێر و پاسەوان و کارگوزار لە خۆدەگرێت و هاوکات لەبارەی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگییش دۆسیەکەی لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بە ناڕوونی ماوەتەوە.


وێنە گەورەکە:
زیاتر لە 40 کەس لە گیراوانی لالەزار لە زیندانەکانی ئاسایش ماون کە بەشێکیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و ئازاد نەکراون، دواین جار 22 ڕۆژ لەمەوبەر حەوت کەسیان ئازاد کران.


لێدوانی فەرمی:
بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، "نۆ کەس لە گیراوانی لالەزار کە ئەرکیان شوفێر، پاسەوان و کارگوزار بووە ئازاد کراون."


زانیاریی زیاتر: 
سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەوانەی ئازاد کراون ژمارەیان نۆ کەسە و پێکهاتوونە لە ئەحمەد فاتح سکرتێری لاهوور شێخ جەنگی، کاروان موحسین بایز، کەسی نزیکی لاهوور شێخ جەنگی، کەریم حاجی عەلی شوفێری لاهوور شێخ جەنگی، بەکر، عەباس، ئارام، فاروق، سەردار کە پاسەوان و کارگوزارن."

 

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی و هاوەڵانی، سەرۆکی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤای گوت: "ماوەی سێ ڕۆژە لە هەولێرم دوو نووسراو لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی دۆسیەکە لە دادگای سلێمانییەوە بۆیان ڕەوانە بکرێت، ئەو دوو نووسراوە دەچێتە دادگای سلێمانی بۆ ئەوەی ڕێککارەکانی گواستنەوە دۆسیەکە جێبەجێ بکرێن."


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
تاوەکو ئێستا چارەنووسی ڕەوانەکردنی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بە ناڕوونی ماوەتەوە، چونکە دۆسیەکە ڕەوانە نەکراوە، بڕیارە 10ـی ئەم مانگە جارێکی دیکە پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 لە هاوەڵانی بەڕێوەبچێت.


باکگراوند:
شەوی 22ـی ئابی 2025، دوای سێ کاتژمێر شەڕ لەنێوان هێزی کۆماندۆی یەکێتی و پاسەوانەکانی هۆتێل لالەزار، لاهوور شێخ جەنگی (سەرۆکی بەرەی گەل) و پۆڵادی برای لەگەڵ دەیان کارمەند، کارگوزار و پاسەوان دەستگیرکران و تاوەکو ئێستا لە زینداندان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ