هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت

شەیری بکە لە:
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت

هێلکەی سوور و سپی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئاشکرای دەکات، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی هێلکە لە سنوورەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 13,000 کارتۆن، کە زۆر زیاترە لە خواستی ناوخۆیی و بەشێکی زۆری ڕەوانەی بازاڕەکانی دیکە دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر لە بەرنامەی "مۆری ئاڤا" ڕایگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕۆژانە پێویستمان بە 2,500 کارتۆن هێڵکە هەیە، بەڵام زیاتر لە 13,000 کارتۆن بەرهەمدەهێنین، ئەمەش وا دەکات پێنج هێندە بە بازاڕ بکەین. هەروەها پڕۆژەیەکی ستراتیژیی دەگمەن لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرهەمهێنانی هێڵکە و گۆشتی مریشک لەم ڕۆژانەدا تەواو دەبێت.

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئاشکرای دەکات، ڕۆژانە لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 13,000 کارتۆن هێڵکە بەرهەمدەهێنرێت و پێنج هێندەش بە بازاڕ دەکرێت. هێمن سەید موراد ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەی پڕۆژەکانی پەلەوەری لە زیادبووندایە و ئەو پڕۆژە ستراتیژییەی بڕیارە تەواو ببێت، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان لە ناوچەکەدا دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ