لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


لە دهۆک لە مەراسیمێکی تایبەتدا 17 منداڵ ناویان لێنرا 'کەزی' خێزانە بەشدرابووەکان دەڵێن: "کەزی بووەتە سیمبولی ئازایەتی"، ئاڤا میدیا سەرجەم منداڵەکان خەڵات دەکات. 


چیرۆکی سەرەکی:
پاڵپستیکردنی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، بەشێکی زۆر لە خێزانەکان ناوی منداڵەکانیان دەکەن بە 'کەزی' کە ئێستا ئەو ناوە بووەتە سیمبولی بەرخودان و قارەمانیەتی کورد هەموو شوێنێک، لە شاری دهۆک کۆمەڵێک خێزان بەیەکەوە بڕیار دەدەن ناوی منداڵەکانیان بکەن بە 'کەزی'.


لێدوانی فەرمی:
ئەسرین محەممەد، یەکێک لەو دایکانەی لە مەراسیمەکەدا بەشداری کردبوو بە ئاڤای وت: "سەرەتا منداڵەکەم ناوێکی دیکەی هەبوو، بەڵام بە شەهیدبوونی کچە شەڕڤانێک بڕیارمدا ناوی کچەکەم بنێم 'کەزی' بۆ ئەوەی هەمیشە ئەو ڕووداوە لە بیرەوەریم بمێنێت."


زانیاری زیاتر: ئاڤا میدیا وەک ڕێزلێنان بڕیاریدا سەرجەم منداڵەکان کە ژمارەیان 17 منداڵ بوو خەڵات بکات.


باکگراوند: لە کاتی هێرشی چەکدارانی سووریا بۆ سەر شارە کوردییەکانی ڕۆژئاوای سووریا، یەکێک لە چەکدارەکانی سەر بە سووپای سووریا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەدا کە لە دوای شەهیدکردنی شەڕڤانێک کەزی بڕیووە، دیمەنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هەزاران کەس قژی خۆیان هۆنییەوە و دەیان چالاکی جۆراوجۆر لە دژی ئەو کارە ئەنجامدرا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ