وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسا دەپارێزێت

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسا دەپارێزێت

جان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا. وێنە ئەلمۆنیتۆر

ئاڤا نیوز


جان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا،  جەختی لەسەر گرنگییە ستراتیژییەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کردەوە. بارۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە گەرەنتییە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی "حەدەس"ـی سعوودی،  ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و "هەسەدە" زۆر گرنگە بۆ پاراستنی زیندانییانی داعش و ڕێگری لەهەر هەوڵێکی ڕاکردن کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا دەکات.


جان نۆوێل بارۆ، دەشڵێت: "ئەم ڕێککەوتنە ڕاستەوخۆ خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی فەڕەنسا دەکات. لە ڕوانگەی پاریسەوە، هەر ناسەقامگیرییەک لەو ناوچانەدا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی ئەوروپا و فەڕەنسا دەبێت، بەتایبەت لە دۆسیەی چەکدارە بیانییەکان و مەترسییەکانی تیرۆری نێودەوڵەتی."


زانیاری زیاتر:
بەگوتەی بارۆ، پێویستە بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و "هەسەدە" بە شێوەیەکی کارا جێبەجێ بکرێن، بەڵکو دەبێت هەماهەنگییە مەیدانییەکان بە وردی ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی هیچ بۆشاییەکی ئەمنی دروست نەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی ناوچەکە بکات، ئامانجی سەردانەکەشی بریتییە لە دڵنیابوونەوە لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و چاودێریکردنی پابەندبوونی لایەنەکان بەو بەڵێنانەی کە داویانە، ئەمەش نیشاندەری بایەخی باڵای فەڕەنسایە بۆ ئەم دۆسیەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: