ئەحمەد شەرع بۆ ئەنەکەسە: پابەندین بە دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد لە سووریا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لەگەڵ شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە).
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا جەخت لە دابینکردنی مافی هاووڵاتییانی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا دەکاتەوە و مەرسوومی ژمارە 13 وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی تایبەتمەندییە کولتوورییەکان ناوزەد دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە کۆشکی گەل پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد، (ئەنەکەسە) کرد، تێیدا پابەندیی دەوڵەتی بۆ دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی کوردانی وڵاتەکەی دووپات کردەوە.
بەگوێرەی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دەرچوونی مەرسوومی ژمارە 13 دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم بڕیارە تایبەتمەندییە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانیان بە باشی دەپارێزێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە حکومەتی دیمەشق و لایەنە کوردییەکان لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا پێکەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
لەلایەکی دیکەوە: پێش دیداریان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، دوێنی دووشەممە، لە دیمەشق، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە بارەگای وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) بە سەرۆکایەتی محەممەد ئیسماعیل کرد و هەردوولا جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا شەیبانی ڕایگەیاند: "دەوڵەتی سووریا گرنگییەکی زۆر بە مافەکانی هاووڵاتییانی کورد وەک بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاو لە پێکهاتەی کۆمەڵگەی سووریا دەدات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 16ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا فەرمانی ژمارە 13ـی ساڵی 2026 ـی دەرکرد، تێیدا دان بە بەشێکی زۆری ماف و داواکارییەکانی کوردی سووریا دەنێت لەوانەش؛ خوێندن بە کوردی و بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی و جەژنی نەورۆز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






