
حاجیانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعوودیە
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە مانگی ڕەمەزان نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستانیش دووپاتی دەکاتەوە چاودێری نرخەکان دەکەن و ڕێگە بە قۆرخکاری نادەن.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: "ساڵانە لە مانگی ڕەمەزان بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر عەمرە، نرخی هۆتێل و خواردن و گواستنەوە لە وڵاتی سعوودیە بەرز دەبێتەوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر موسڵمان لە هەموو جیهان ڕوو لەو وڵاتە دەکەن، ئەمەش وادەکات نرخی عەمرە بەرز ببێتەوە."
کاروان ستوونی، وتیشی: "نرخی عەمرە بە ڕێگە ئاسمانی گەیشتووەتە هەزار دۆلار و پێشبینی دەکرێت تا مانگی ڕەمەزان زیاتریش بەرز ببێتەوە، بەهەمان شێوە نرخی عومرە بە ڕێگەی وشکانیش بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئێمە چاودێری نرخەکان دەکەین و ڕێگە نادەین قۆرخکاری هەبێت."
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرە، دووپاتی دەکاتەوە، بەرز بوونەوەی نرخی عەمرە لە مانگی ڕەمەزان لە هەموو وڵاتانی دونیا دەبێت، چونکە عەمرە لە مانگی ڕەمەزان تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەندێجار ژمارەی عومرەکاران زۆر لە کاتی حەج زیاتر دەبێت و لە کۆتاییەکانی مانگی رەمەزان ژمارەی عەمرەکاران لە وڵاتی سعوودیە دەگاتە زیاتر لە سێ ملیۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
- ڤیتی
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەراتی بەرخۆدان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی کەمیی کارەبا بڕستی لە بەشێکی دانیشتووانی کەرکووک بڕیوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






