گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران

شەیری بکە لە:
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە

ئاڤا نیوز


بەهۆی پچڕانی کارەبا، سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە ڕاگیران و سیستەمەکانی چاودێری و ئامێرەکانی گەشتیاری بە تەواوی لەکارکەوتوون.

کاریگەریی لێکەوتەکان: پچڕانی کارەبا، تاوەری چاودێری و سەرجەم بەشەکانی فڕۆکەخانەکەی گرتووەتەوە، ئەمەش وایکردووە فڕۆکەکان نەتوانن بنیشنەوە یان لە گەشتەکانیان بەرەو دەرەوە بە ئاسانی لەم کاتەدا بەردەوام بن.


زانیاریی زیاتر
: سەرەڕای بڵاوبوونەوەی چەندین گرتەی ڤیدیۆیی کە پشتڕاستی دەکەنەوە کارەبای فڕۆکەخانەکە پچڕاوە، گەشتەکانیش وەستاون، بەڵام نە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکە و نە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.


لەلایەکی دیکەوە
: تیمە هونەرییەکان هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری پچڕانەکە و چاککردنەوەی کارەبای هۆڵەکان چڕ کردووەتەوە، تاوەکو ڕێگری لە دواکەوتنی زیاتری گەشتەکان و دروستبوونی قەرەباڵغی و پەککەوتنی گەشتیاران بگرن.


باکگراوند: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە، لە ساڵی 1980 دامەزراوە و دووەم گەورەترین فڕۆکەخانەی عێراقە، کە خاوەنی یەکێک لە درێژترین باندەکانی فڕینە لەسەر ئاستی جیهان و تەواوی ناوچەکە لە وڵاتدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ