هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ

شەیری بکە لە:
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ

دیمەنی گەیشتنی یەکەکانی یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ناو سەنتەری قامیشلۆ

ئاڤا نیوز


ئاژانسی هەواڵی سانای حکومەتی سووریا ڕایگەیاند، یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆ پرۆسەی چوونە ناو قامیشلۆیان ڕاگەیاند، کە بەپێی ڕێککەوتنی 30 کانوونی دووەم ئەرکە ئەمنییەکانیان لەو شارە ستراتیژییەدا بە فەرمی دەستپێدەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، یەکەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ خەریکی جێگیربوونن لە سەنتەری شاری قامیشلۆ تاوەکو ئارامی و سەقامگیری بۆ شارەکە بگەڕێننەوە.


زانیاریی زیاتر: ئەو هێزانەی دێنە ناو قامیشلۆ ژمارەیان 100 کارمەندی هێزی ئاسایشن. بڕیار دراوە لەم شارە نیشتەجێبن کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردە. 


باکگراوند:
دوێنێ دووشەممە، خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هێزێکی سنوورداری ئاسایشی حکومەتی سووریا دەچنە ناو کۆبانێ و حەسەکە، سبەی دەچنە ناو قامیشلۆ.

شەیری بکە لە: