هێمن سەید موراد: لە وەرزی پێگەیشتنی تەماتە ڕۆژانە نزیکەی 400 بارهەڵگر تەماتەمان بە بازاڕ کردووە

شەیری بکە لە:
هێمن سەید موراد: لە وەرزی پێگەیشتنی تەماتە ڕۆژانە نزیکەی 400 بارهەڵگر تەماتەمان بە بازاڕ کردووە

بەرهەمی تەمامەت لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، بەرهەمی سەوزە و میوە سێ هێندەی پێداویستیی ناوخۆیە و لە وەرزی پێگەیشتندا ڕۆژانە بە سەدان تۆن هەناردەی شارەکانی دیکەی عێراق دەکرێت.

وێنە گەورەکە: ئەم داتایانە نیشاندەری وەرچەرخانێکی گەورەن لە کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان؛ هەولێر لە بەکاربەرەوە بووەتە "سەبەتەی خۆراک" بۆ تەواوی عێراق.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر لە بەرنامەی "مۆری ئاڤا" ڕایگەیاند: لە وەرزی پێگەیشتنی تەماتەدا، ڕۆژانە 300 تا 400 بارهەڵگر لەلایەن بازرگانانی عەرەب کڕدراوە و بۆ شارەکانی دیکەی عێراق بردراوە.

٠ هەروەها بۆ پاڵپشتیی جووتیاران، هەر تۆنێک بنەتۆی باوەڕپێکراو کە لەسەر حکومەت 990,000 دینار کەوتبوو، ئێمە بە 450,000 دینار بە جووتیارانمان فرۆشتووە.

٠ سەبارەت بە بەرهەمی سەوزە و میوە بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر وتی، لە کۆتایی مانگی چوار تاوەکو کۆتایی مانگی 11، بەشی هەرەزۆری ئەو سەوزە و میوەیەی کە لە هەرێمی کوردستان پێدەگات، سەرەڕای ئەوەی کە پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە، دوو تا سێ هێندەی پێداویستیی ناوخۆییش پێویستی بە هەناردەکردن هەیە و بەرهەمەکان بە بازاڕ دەکەین. وتیشی، بەرهەمی پەتاتە نموونەیەکە لەو بەرهەمە ناوخۆییانەی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوە بە بازاڕکردنی بۆ دەکرێت و کوالێتییەکەشی زۆر بەرزە و خواستی زۆریشی لەسەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ