ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی هاتنی کاروانێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا بۆ ناو شاری حەسەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕایدەگەیێنێت، گرووپێکی تووندڕەو تەقەیان لەو کاروانە ئەمنییەی حکومەت کردووە کە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکخستنی هێزەکان دەچوونە ناو شاری حەسەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کانتۆنی جەزیرە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هێزەکانی ئاسایش ڕووبەڕووی گرووپێکی تووندڕەو بوونەتەوە کە تەقەیان لە کاروانێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا کردووە لە کاتی چوونە ناوەوەیان بۆ شاری حەسەکە."
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی ئاسایشی ناوخۆ، "لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێزەکاندا، ژمارەیەک لەو چەکدارانە دەستگیرکراون و یەکێک لە ئەندامانی ئاسایش بریندار بووە، هاوکات لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان دەستیپێکردووە."
زانیاریی زیاتر: ئاسایشی ناوخۆ ئاماژە بەوە دەدات، "ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە هەر پشێوییەک، قەدەغەی هاتووچۆی کاتیی لە ناوچەکەدا ڕاگەیاندووە تاوەکو بە تەواوی ئاسایشی شارەکە جێگیر دەبێت. هێزەکان جەخت لە پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکەنەوە و ڕایدەگەیێنن کە ڕێگە نادەن هیچ گرووپێک ئاشتی و سەقامگیریی ئەم دواییە تێک بدات."
باکگراوند: دوێنێ، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتنە حەسەکە و لەگەڵ فەرماندەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا، دەستیان بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی تێکەڵکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان کرد وئەم هەنگاوە دوای ڕێککەوتنی 30-01-2026 دێت لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا، کە تێیدا بڕیار درا تەواوی دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکانی کورد لەناو دەوڵەتی ناوەندییدا تێکەڵ بکرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی






