لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی

شەیری بکە لە:
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی

دیمەنی مەیدانی ئازادی لە بەغدا

ئاڤا نیوز


ئیدارەی 10 پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق سبەی چوارشەممەیان کردە پشووی فەرمی، تاوەکو ئاسانکاری بۆ ئەو ڕێوڕەسمی ئاینی شەعبانیە بکرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمیی ئیدارەی پارێزگاکانی بەغدا، کەربەلا، نەجەف، بابل، دیالە، زیقاڕ، بەسڕە، میسان، موسەننا و واست. ئەم 10 پارێزگایە بڕیاریان دا ڕۆژی چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، لە سەرجەم فەرمانگەکان ببێتە پشووی فەرمی.


زانیاریی زیاتر: ئەم پشووە بە مەبەستی ڕێکخستنی هاتووچۆ و ئامادەکارییە بۆ پێشوازیکردن لەو ژمارە زۆرەی سەردانیکەرانەی کە بەو بۆنەیەوە ڕوو لە شارە پیرۆزەکان و کەربەلا دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: بڕیارەکە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و ئەوان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و دابینکردنی پێداویستیی تەندروستی بۆ سەرجەم هاووڵاتییان و زیارەتکارەکان.


ئەمەش بزانە: ساڵانە لەم یادەدا پلانێکی ئەمنیی تۆکمە لە چەندین پارێزگا جێبەجێ دەکرێت، کە تێیدا هەزاران کەس بەشداری لە یادی لەدایکبوونی ئیمامی دوازدەیەم لای شیعەکان دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ