ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئیسپانیا هەنگاو دەنێت بۆ قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ مێردمنداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵ؛ ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ پاراستنیان لە ناوەڕۆکی زیانبەخش.
لێدوانی فەرمی: پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەیەکدا لە دوبەی، ئاماژەی بەوە کرد کە تەنیا "نیشانەکردنی چوارچێوەی تەمەن" بەس نییە، بەڵکو دەبێت پلاتفۆرمەکان سیستەمێکی کارای پشتڕاستکردنەوەی تەمەن دابنێن کە ڕێگریی ڕاستەقینە دروست بکات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە منداڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕووبەڕووی مەترسییەکانی وەک ئاڵوودەبوون، زیانی دەروونی و هەروەها ناوەڕۆکی تووندوتیژی و پۆرنۆگرافی دەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوەی ئیسپانیا دوای ئوسترالیا دێت کە یەکەم وڵات بوو لە جیهاندا ئەو قەدەغەیەی جێبەجێ کرد؛ ئێستاش وڵاتانی وەک فەرەنسا، پورتوگال، یۆنان و دانیمارک لە هەوڵدان بۆ ئەوەی یاسایەکی هاوشێوە لە سەرانسەری یەکێتیی ئەورووپادا بچەسپێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 چرکە لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
بۆ جاری دووەم لە هەولێر هەزار کتێب پێشکەشی کتێبخانەی چەمچەماڵ دەکرێت
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کتێبی "لۆزان لە چاوی کوردەوە" بەردەست دەبێت
- کولتوور
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 31 کانوونی دووەم
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
- کولتوور
- 29 کانوونی دووەم
سەندیکای هونەرمەندان پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی دەکات





