
ئاڤا نیوز
نووسەری دیاری کورد، داڤان یەحیا خەلیل، ڕایگەیاند، کتێبی "لۆزان لە چاوی کوردەوە" ئێستا لە جیهاندا بەردەستە و ئەو کتێبە باس لە پرۆسەی دانوستاندنەکانی لۆزان و تێکەڵبوونی بەرژەوەندی زلهێزەکانی ئەوکات و شوێن و ڕۆڵی نەتەوەی کورد دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: داڤان یەحیا خەلیل، نووسەری دیاری کورد کە خاوەنی چەند کتێبێک و چەند خەڵاتێکی نێودەوڵەتییشە، لە دوای یەکەم کتێبی بەناونیشانی "کوردستان و کۆمەڵکووژیی و لەدایکبوونەوە"، توانیی لە ساڵی 2015 لە بەریتانیا خەڵاتی باشترین کتێب بباتەوە و ئەمجارەش کتێبێکی نوێی بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: داڤان یەحیا خەلیل، نووسەر بە ئاڤای وت: "من لەم کتێبە هەوڵم داوە لە ڕێگەی توێژینەوەیەکی مێژووییەوە، پرۆسەی دانوستاندنەکانی لۆزان، تێکەڵبوونی بەرژەوەندی زلهێزەکانی ئەوکات و شوێن و ڕۆڵی نەتەوەی کورد لەو پرۆسەیەدا شی بکەمەوە."
داڤان، دەشڵێت: "لە کۆتاییدا کتێبەکە پرسیارێکی گرنگ دەوروژێنێت، ئەویش ئەوەیە، ئایا مێژووی کوردستان دەتوانرا ڕێچکەیەکی جیاواز بگرێت ئەگەر پەیماننامەی لۆزان پەسەند نەکرابا."
زانیاریی زیاتر: داڤان یەحیا، یەکەم کتێبی بەناونیشانی "کوردستان و کۆمەڵکووژیی و لەدایکبوونەوە" بووە، دواتر "کوردستان لەسەر ڕێگەی سەربەخۆییدا"، کتێبی دووەمیەتی، "چۆن مەسعود بارزانی کوردی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆیی" ناونیشانی کتێبی سێیەمی ئەو نووسەرەیە. هاوکات "لۆزان لە چاوی کوردەوە"، نوێترین کتێبی ئەو نووسەرە کوردەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
37 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 31 کانوونی دووەم
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
- کولتوور
- 29 کانوونی دووەم
سەندیکای هونەرمەندان پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی دەکات
- کولتوور
- 28 کانوونی دووەم
له سلێمانى ستافی فیلمێكی سینهمایی پشتیوانیى ڕۆژئاوا دەکەن




