دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمیی بە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بێ گرفت بەردەوامە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەکیی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەبینرێت.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی نەوتی عێراق لە نووسراوەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان هیچ کێشەیەکی تەکنیکیی و یاسایی نییە، کە ئەمە مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ناردنی تەمویلی مووچە.
زانیاریی زیاتر: هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نووسراوی ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی بۆ بەغدا کردووە و بڕیارە سبەی بە نەختینە ڕادەستی بانکی ناوەندیی لقی هەولێر بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ڕۆژی سێشەممە لە گەشتەکەی دەگەڕێتەوە و بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، کە تێیدا ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی لەسەر بودجەی 3 ساڵی ڕابردووی هەرێم دەخوێنرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی سەرەڕای ئەوەی دیوان دەڵێت هەرێم زیاتر لە پشکی خۆی پارەی بردوە، بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن کە بەغدا تەنها لەو ماوەیەدا شەش مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە. چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە، لە ڕۆژانی چوارشەممە یان پێنجشەممە بڕیاری کۆتایی لەسەر ناردنی پارەی مووچە بدرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەغدا چاوەڕوانی هەموو شتێکی لێ دەکرێت، بەڵام جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لەلایەن هەولێرەوە و نووسراوەکەی وەزارەتی نەوت، پشتیوانییەکی باشن و زەحمەتە گرفت بۆ ناردنی مووچە دروست بکرێت.
باکگراوند: نساڵی ڕابردوو هەولێر و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ کە تێیدا پشکی حکومەتی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم لە 50 ملیارەوە بۆ 120 ملیار دینار زیاد کرا. ئەم ڕێککەوتنە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، بوونە بنەمایەک بۆ جێگیربوونی مووچە، بەڵام وردبینییە داراییەکانی دیوانی چاودێریی عێراق هەمیشە وەک بابەتێکی ناکۆک لەنێوان هەردوو پایتەختدا ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 خولەک لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕینگەرێک: لە شەقام و كۆڵانەكان كڕین و فرۆشتن بە زێڕ و زیو دەکرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە





