News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات

ئاڤا نیوز

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکوور دیمەنی کێڵگەی "سینویجو"ـی بڵاوکردەوە، کە وەک یەکێک لە پڕۆژە پێشەنگەکانی حکومەت بۆ گەشەپێدانی خانووی پلاستیکیی و مۆدێرن ناسێنراوە.

زانیاریی زیاتر: کێڵگەی "سینویجو" لە پارێزگای پیۆنگانی باکوور هەڵکەوتووە و لە 1ـی شوباتی 2026ـدا ئەم دیمەنانەی لێ تۆمار کراون. پڕۆژەکە چەندین خانووی پلاستیکیی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت کە بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە و میوە لە هەموو وەرزەکاندا دیزاین کراون تاوەکو پێداویستیی دانیشتووانی ناوچەکە دابین بکەن.

 

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

1 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape