لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە

دووکانێکی زێڕنگەران لە هەولێر

ئاڤا نیوز

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهاندا ڕووی لە دابەزین کردووە، پسپۆڕانی ئابووری ئەم دابەزینەی نرخی زێڕ بۆ چەندین هۆکاری ئابووری و جیۆسیایی دەگەڕێننەوە، یەکێک لەوانە ڕێککەوتنی ئەمریکا و چینە لەسەر نەوتی ڤەنزوێلا.

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار و یەک مسقاڵ زێڕیش 129 هەزار دینار لە نرخیان دابەزیوە.

ژمارەکان وا دەڵێن: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان بەم شێوەیە:

- یەک ئۆنسە زێڕ چوار هەزار و 894 دۆلارە.

-مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە ملیۆنێک و 125 هەزار دینارە.

-مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە ملیۆنێک و 75 هەزار دینارە.

-مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە 922 هەزار دینارە

لەلایەکی دیکە: د.مستەفا مەلا حەسەن، پسپۆڕی بواری ئابووری لەبارەی دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان گوتی: لە بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ گەیشتە لوتکە، بۆیە بانک و دامەزراوە گەورەکان زێڕەکانی خۆیان فرۆشت، تەنیا لە ماوەی 20 ڕۆژی سەرەتای مانگی یەکدا 18٪ قازانجیان لە سەرمایەکانیان کرد.

- پێشبینی دەکرێت تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بگاتە شەش هەزار و 200 دۆلار.

-دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر نەوتی ڤەنزوێلا باس لەوە دەکات، کە لەگەڵ چین لە ڕێککەوتن نزیکن، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ کردووە.

-دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆ جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا و ئەگەری دابەزینی سووی بانکی.

- بە وتەی د.مستەفا مەلا حەسەن ئەمریکا زۆرترین قازانجی لە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: