
ئەو من
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا تێچووی دروستکردنی قاچێکی دەستکرد بۆ ئادەم چیا لە ئەستۆ بگرێت. ئەو منداڵەی کە بە ئاڵای کوردستانەوە و بە یەک قاچ بەشداری خۆپیشاندانەکانی پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و دەنگدانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.
وێنە گەورەکە: ئادەم چیا ئەو منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەناو خۆپیشاندانێکی جەماوەریی پاڵپشتیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەولێر بە یەک قاچ دەرکەوت و ئاڵای کوردستانی بەسەر شانەوەبوو، وێنە و ڤیدیۆی هەر زوو بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، بۆیە وەزارەتی تەندروستی وەک هاندان و پاداشتێک بۆ هەڵوێستی نیشتمانپەروەریی ئەو منداڵە، بڕیاریدا قاچێکی دەستکردی بۆ دروست بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، ئەمڕۆ یەکشەممە 1-2-2026، بۆ هەمان مەبەست د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی ئادەم چیا دەکات.
لەلایەکی دیکە: ڕۆژی پێنج شەممەش 29-1-2026 د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارمان دا وێنەی دوو منداڵ کە بوونەتە هێمای بەرزی نیشتیمانپەروەری، بخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027. ئادەم چیا یەکێک لەو منداڵانە بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین






