دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ رۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای دەکات، دانوستانەکان لەسەر گرینلاند دەستیپێکردووە و دەڵێت: ڕێککەوتنێکی باش لە ڕوانگەی ئاسایشی نیشتیمانییەوە لە نێوان واشنتن و ئەوروپا دەکرێت بەڵام دانیمارک ڕێککەوتن ڕەت دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەبارەی گرینلاند و پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا دەڵێت: "دانوستانەکان دەسیتیپێکردووە و پێموایە گرێبەستێکی باش و گرنگ دەبێت بۆ هەمووان، لە ڕوانگەی ئاسایشی نیشتمانییەوە ئەم ڕێککەوتنە زۆر گرنگ و پێویستە."
دۆناڵد ترەمپ، وتیشی: "لەسەر چەندین پرس کۆدەنگی هەبووە و ئەوروپاش دەیەوێت ئەمریکا ڕێککەوتنێک ئەنجام بدات."
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەمریکا، بۆ بەدەستهێنانی دوورگەی گرینلاند هەڕەشەی سەپاندنی باجی لە بەڕێژەی %10 بەسەر وڵاتانی ئەوروپا دەرکرد، ئەگەر لە دژی بڕیارەکانی بووەستنەوە، بەڵام دواتر بڕیارەکەی هەڵوەشاندەیەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتن ئەنجام دەدات.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ، لەگەڵ مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبوویەوە و هێڵکارییەکی بۆ ڕێککەوتنێک کرد، بەگوێرەی ڕەشنووسی ڕێکەوتنەکە، پاراستنی سەروەری دانیمارک بەسەر گرینلاند و نوێکردنەوەی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ساڵی 1951 سەبارەت بە بەرگریی دوورگەکە دیاری کراوە.
بۆچی گرنگە: ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات بنکەی سەربازی و "ناوچەی بەرگری" لە دوورگەی گرینلاند دابمەزرێنێت بەڵام پێویستە ناتۆ ڕەزامەندی پیشان بدات.
کاردانەوەکان: لە کاردانەوەی ئەم پێشنیازەدا، مێت فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک ڕایگەیاند: سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕووتە، هیچ دەسەڵاتێکی نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە دانوستانانە بەناوی دانیمارکەوە و ڕەتی کردەوە ڕێککەوتنێکی لەم شێوەیە لەلایەن وڵاتەکەی قەبووڵ کرابێت.
باکگراوند: خواستی ئەمریکا بۆ گرینلاند شتێکی نوێ نییە بۆ 150 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بۆیە ئێستا دۆناڵد ترەمپ دەستی بە داڕشتنەوەی پیلانێک کردووە بۆ ئەوەی هەرچۆنێک بێت گرینلاندی دەست بکەوێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
10 خولەک لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە






