د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
د. موسەننا ئەمین، سەرۆک فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق و کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئامادەنین لە کاندیدبوون بکشێینەوە، لەگەڵ ئەوەش نین چی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دوابخرێت."
چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نزیک دەبێتەوە، د. موسەننا ئەمین، کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمارم بڕیاریداوە لە پرۆسەکە نەکشێتەوە و ڕەخنەی توندیش لە بێهەڵوێستیی و ناکارایی پۆستی سەرۆککۆمار دەگرێت و دەڵێت: "لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕووبەڕووی دەیان قەیران بووتەوە، هیچ هەڵوێستێکی کردەیی لە سەرۆکایەتی کۆمار نەبینراوە."
لێدوانی فەرمی: د. موسەننا ئەمین، سەبارەت بە پۆستی سەرۆکۆمار بە ئاڤای وت: "ئێمە دەیان کێشەمان هەبووە لەوانە دۆسیەی نەوت، نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکان، پرسی خاک و ماددەی 140 بەڵام هیچ هەڵوێستێکی کردەیی لە سەرۆکایەتی کۆمار نەبینراوە. تەنانەت لە ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەردا، سەرەڕای ئاوارەبوونی دەيان هەزار کەس لە کەرکووک، سەرۆککۆمار ئامادە نەبوو ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە و جەخت لە نادەستووریبوونی بەکارهێنانی هێز لە کێشە ناوخۆییەکان بکاتەوە."
کاندیدەکەی پۆستی سەرۆککۆمار، دەشڵێت: کار لەسەر گێڕانەوەی هەیبەت و پێگەی سیاسی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکەین، کە بەهۆی بێدەنگی و سستییەوە کاریگەرییەکەی لەدەستداوە."
٠ پۆستی سەرۆککۆمار پێویستە وەکو پۆستێکی دەوڵەت سەیر بکرێت، چونکە پارێزەری دەستوورە و پێگەی هەموو دەوڵەتە و نوێنەرایەتی عێراق دەکات."
٠ ئەم هەنگاوە لە ڕێگەی کاراکردنی ئەدایەکی سیاسی و ڕۆڵی سەرۆکایەتی لە ناردنی پڕۆژەیاسا بۆ پەرلەمان و گرتنەبەری دیپلۆماسیەتێکی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.
٠ لە زۆربەی ڕووداوەکانی ڕابردوو و بابەتە چارەنووسسازەکان، سەرۆککۆمار بێهەڵوێستی و بێدەنگی هەڵبژاردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک گرووپی "تیرۆرست"ـی ناساند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک گرووپی "تیرۆرست"ـی ناساند






