زەماوەندی پیرشالیار لە هەورامانی تەخت بەهۆی "دۆخی ئەمنیی" ئێران هەڵوەشایەوە

شەیری بکە لە:
زەماوەندی پیرشالیار لە هەورامانی تەخت بەهۆی "دۆخی ئەمنیی" ئێران هەڵوەشایەوە

زەماوەندی پیرشالیار لە ساڵی ڕابردوو

ئاڤا نیوز

لێژنەی ڕێکخەری مەراسیمی زەماوەندی پیرشالیار لە هەورامان، بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی ئەمساڵی ڕاگەیاند. هەرچەندە لێژنەکە هۆکارەکەی بۆ "بەفر، خراپی دۆخی ئابووری و هاوسۆزی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان" گەڕاندووەتەوە، بەڵام میدیای ئێران دەڵێت: هۆکاری ڕاستەقینە پەیوەندی بە کوژرانی خۆپیشاندەران و دۆخی ئەمنیی ئێرانەوە هەیە. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی میدیای ئێران هۆکاری بنەڕەتیی هەڵوەشاندنەوەی زەماوەندی پیرشالیار کوژرانی خۆپیشاندەرانە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵی ئەو وڵاتە کە ماتەمینی باڵی کێشاوە بەسەر کۆمەڵگای ئێران.

لەلایەکی دیکە: میدیای ئێران ئاماژە بەوە دەدات کە لیژنەکە ناوی "ڕۆژئاوای کوردستان"ی وەک بیانوویەک بەکارهێناوە بۆ دواخستنی زەماوەندی پیرشالیار.

باکگراوند: زەماوەندی پیرشالیار بۆنەیەکی دێرینە و ساڵانە لە ناوەڕاستی زستاندا لە هەورامانی تەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداریی هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەدەچێت.

-ڕێوڕەسمەکە بریتییە لە یادکردنەوەی هاوسەرگیریی پیرشالیار لەڕێگەی کۆڕی زیکر، لێدانی دەف و سەربڕینی قوربانی، کە ئەمساڵ بەهۆی دۆخەکەوە بێ دەنگ دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ